گرنگترینمۆندیالی 2026

دوورخستنەوەی بە کۆمەڵی ناوە دیارەکان؛ توخێل بڕیارە قورسەکەی بۆ مۆندیال داوە

Yariga App

یاریگا –

میدیا ئینگلیزیەکان هەواڵێکی هەژێنەریان بڵاوکردووە سەبارەت بە بانگهێشتنەکردنەوەی چەند ناوێکی دیاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ مۆندیال.

بڕیارە سبەی هەینی تۆماس توخێل لیستی کۆتا 26 یاریزان رابگەیەنێت کە بۆ مۆندیالی 2026 پێویستی دەبێت.

کاتژمێرێک بەرلە ئێستا هاری ماگوایەر بە لێدوانێکی فەرمی و دواتر پۆستێک لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە دوورخرانەوەی بۆ جامی جیهانی راگەیاند. بەڵام ئێستا لیستەکە درێژتربووەتەوە کە بەشداریی ناکەن.

ناوێکی ناسراو لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ مۆندیال دوورخرایەوە

تۆزێک پێش ئێستا تۆڕی هەواڵی BBC ناوی دیارترین ئەو ئەستێرانەی بڵاوکردەوە کە توخێل بانگهێشتی نەکردوونەتەوە کە ئەمانەی خوارەوەن:

فیل فلۆدنی مانچێستەر سیتی، لەکاتێکدا بۆ دوایین دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر ژاپۆن و ئوروگوای بانگهێشت کرا، بەڵام بەگشتی وەرزێکی نموونەیی لەگەڵ سیتی بەڕێنەکرد لەچاو وەرزکانی رابردووی.

لوک شاوی مانچێستەر یونایتدیش یەکێکی دیکەیە لە دوورخراوەکان. ئەوەش زیاتر بەهۆی ئاستی هەردوو یاریزان دان بێرن لە نیوکاسڵ و نیکۆ ئۆریێلی لە مانچێستەر سیتی. شاو لە لیستی 55 یاریزانە ئامادەکراوەکەدا هەبوو، بەڵام ئاستی ئەو دووەی دیکە شوێنەکەیان لە مۆندیال پێ چۆڵکرد.

فیکایۆ تۆمۆریش لە ئەیسی میلان ئەگەرێکی دیکەی بەهێزە کە دوورخرابێتەوە. بەوەش لەگەڵ هاری ماگوایەر دەرفەتەکەیان بۆ جۆن ستۆنزی مان سیتی زیاترکرد کە بانگهێشت بکرێتەوە سەرباری ئەوەی ستۆنز بەهۆی پێکانەوە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تەنها 8 یاریی بەشداریکردووە لە کۆی 37 گەڕ.

هاوکات رۆژنامەی تەلەگراف ناوی کۆڵ پاڵمەری ئاشکراکردووە کە چاوەروان دەکرێت یەکێکبێت لە بانگهێشتنەکراوەکان ئەوەش دوای وەرزە نائومێدکەرەکەی چێڵسی و ئاستی تاکەکەسی خودی ناوەڕاستکارەکە.


هەڵبژاردەی سێ شێرەکان لە مۆندیال کەتوونەتە کۆتا کۆمەڵە لەپاڵ کڕواتیا، غانا و پەناما.

بابەتی زیاتر

Back to top button