ئینگلتەراگرنگترین

پێش ئەوەی بەفەرمی رابگەیەندرێت مارێسکا دەستی بە کارکردن کردووە لە مان سیتی

Yariga App

یاریگا –

وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی بۆ ئینزۆ مارێسکا تا رادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە ئەگەرچی هێشتا بەفەرمی رۆشتنی پێپ گواردیۆلا رانەگەیەندراوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی ئینگلتەرا بۆمبێکی گەورەیان تەقاندەوە کە گواردیۆلا سیتی جێدەهێڵێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی راهێنەر ئیسپانیەکە جەخت دەکاتەوە کا ساڵێکی گرێبەستەکەی ماوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە دەیڤد ئۆرنشتای بڵاویکردووەتەوە، مارێسکا کە پێشتر وەک یاریدەری گواردیۆلا لە سیتی کاری کردووە، لە ئێستاوە ئامادەکاریی پێش وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە.

رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی زانیوە کە راهێنەرە ئیتاڵیەکە کار لەسەر پلانەکانی گواستنەوەی هاوینە دەکات.

هاوکات لەگەڵ هوگۆ ڤیانای بەڕێوەبەری وەرزشی سیتی بە هەماهەنگی ئامادەکاریی دەکەن بۆ رۆشتنی یەکجارەکی پێپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button