هەڵبژاردە بێبەخەتەکە؛ هۆڵەندا بۆ مۆندیال پێنج ئەستێرەی لەدەستداوە
لەڕووی هێرشبەرییەوە پەکی کەوتووە

یاریگا –
مێمفیس دێپای، هێرشبەری هۆڵەندی بە ئەگەرێکی زۆر لە جامی جیهانی 2026 بێبەش دەبێت.
ماڵپەڕی ESPN ئاشکرایکردووە، مێمفیس دێپای هێشتا لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و بەشداریی یاریی داهاتووی کۆرێنتیانز پاولیستا بەرامبەر پینارۆڵ ناکات کە یارییەکە لە 22ـی ئایار بەڕێوەدەچێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆرێنتیانز بڕیاریداوە تاوەکوو یاریزانەکە ٪100 چاکنەبێتەوە یاریی پێناکات بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر لە یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مینێرۆش بێبەش دەبێت کە ئەو یارییە لە 25ـی ئایار بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە پاش تەنیا حەوت رۆژی دیکە، رۆناڵد کۆمان، راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ جامی جیهانی 2026 رادەگەیەنێت، بەو هۆیە دێپای چانسێکی کەمی هەیە بانگهێشتی مۆندیال بکرێت.
بێبەختی بەرۆکی هۆڵەندا بەرنادات؛
هۆڵەندا تاوەکوو ئێستا چوار یاریزانی گرنگی بۆ مۆندیالی 2026 لەدەستداوە، چاڤی سیمۆنس، ئەستێرەی لاوی تۆتنهام بەستەری ئەژنۆی پجڕاوە و نزیکەی 9 مانگ دووردەکەوێتەوە و بەشداریی مۆندیال ناکات، دوورکەوتنەوەی ئەو ئەستێرە لاوە گورزێکی گەورەیە بەر پرتەقاڵی پۆشەکان کەوتووە.
یێردی سخاوتن، ناوەڕاستکاری ئایندهۆڤن و ئەقڵی یانەکە بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە و ئەویش بەشداریی مۆندیال ناکات، ئەو یاریزانە چەکێکی گرنگی پلانەکانی کۆمان بوو، دابڕانی کاریگەری گەورەی لەسەر هەڵبژاردەکە دەبێت.
هاوکات ماتایس دی لیخت، بەرگیکاری مانچێستەر یونایتد چەند رۆژێک لەمەوبەر نەشتەرگەری بۆ کراو شەش مانگ دووردەکەوێتەوە، ئەو بەرگریکارە بەتوانایەش لە مۆندیال بێبەش دەبێت.
لەوانەش ناخۆشتر میدیاکانی هۆڵەندا باس لەوە دەکەن، ئیمانوێل ئێمیگا، هێرشبەری لاوی ستراسبۆرگی فەڕەنسی بەهۆی پێکان لە مۆندیال بێبەش دەبێت، هۆڵەندییەکان هیوایەکی زۆریان لەسەر ئەو یاریزانە لاوە هەڵچنیوە، چونکە لە نەبوونی هێرشبەری پێویستدا هیوایەک لەودا بەدی دەکەن و لەم وەرزە لە 18 یاریی 8 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵی دروستکردووە.
ئێستا بەشداری نەکردنی سیمۆنس، سخاوتن و دی لیخت یەکلایی بووەتەوە، بەڵام هیوایەکی کەم ماوە، دێپای و ئێمیگا بانگهێشت بکرێن.
Een update over Memphis vanuit Brazilië 🇧🇷🗣️
🔗 https://t.co/XIcWwn48sP pic.twitter.com/aaWiHYhBpu
— ESPN NL (@ESPNnl) May 20, 2026



