
یاریگا –
ریال مەدریدی ئیسپانی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگالی بە بێنفیكا داوە.
مۆرینیۆ لە هاوینی 2025 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بێنفیكای وەرگرت و تاوەكو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە پۆرتوگالیەكە هەیە.
Real Madrid, pagata la clausola al Benfica: Mourinho può firmare#SkySport #RealMadrid #Mourinho #Calciomercato https://t.co/xvyd0Fu9Ht
— skysport (@SkySport) May 19, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، ریال مەدرید بڕی سێ ملیۆن یۆرۆی وەكوو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی جۆزێ مۆرینیۆ بە بێنفیكا داوە.
ئێستاراهێنەرە پۆرتوگالییەكە ئازادە بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید، دوای ئەوەی یانە شاهانەكە لە چەند كاتژمێری رابردوودا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بە بێنفیكا داوە.
دانوستانەکان لە چەند رۆژی رابردوودا لە نێوان خۆرخێ مێندێز بریکاری مۆرینیۆ و فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید خێراییەکی زۆری بەخۆوە بینیوە.
مۆرینیۆ لە خولی یەكەمی راهێنەرایەتی لە ساڵانی 2010 تاوەكوو 2013 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدریدی وەرگرتووە و 178 یاریی راهێنەر بووە 127 یاریی بردووەتەوە، 28 یاریی یەكسان بووە و 23 یاریی دۆڕاوە.



