دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لاوە بەڕازیلیەکەی پۆرتۆ لە مەدریدەوە داواکراوە

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ یەکەم وەرزی لە ئەوروپا و درەوشانەوەی لە پۆرتۆ، ویلیام گۆمێشی بەڕازیلی چاوی گەورەکانی ئەو کیشوەرەی کەوتووەتەسەر.

ویلیام کە تازە تەمەنی 20 ساڵە، زستانی 2025 بە بڕی تەنها 9 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پێدانی یاریزانێک بە ساوپاولۆ، لە یانەی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە یانە پۆرتوگالیەکەوە کرد.

ناوبراو کە لە باڵەکان یاریی دەکات، تا ئێستا 28 یاریی لە خولی پۆرتوگال ئەنجامداوە توانیویەتی 8 گۆڵ و ئەسێستێک بۆ یانەکەی بکات و هۆکارێکبێت بۆ بردنەوەی نازناوی خولەکە لەلایەن پۆرتۆوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدردید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ویلیام واژۆ بکات.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکراشی کردووە کە پەیوەندیی سەرەتایی لەوبارەیەوە هەبووە. ئاتلێتی خواستی لەسەرە و بڕیارەکە لای یانە پۆرتوگالیەکە دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە نرخی گۆمێش، سەروەخستی گواستنەوەی لە ساوپاولۆ، لایەنی پۆرتۆ بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خستەسەر. بەوەش دەبێت ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەو پارەیە بدات ئەگەر ویستی ئامانجە بەرازیلیەکە بەرەو ئیسپانیا ببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button