
یاریگا –
یانەی چێڵسی بەفەرمی باشترین یاریزانی ریزەکانی بۆ ئەم وەرزەی 2025/2026 راگەیاند.
بلووز کە هەر لەم وەرزەدا لەلایەن سێ یانەی جیاوازەوە راهێنەرایەتی کراوە؛ ئینزۆ مارێسکا، پاشان لە زستانی ئەم ساڵ لیام رۆسێنیۆر و دواترینیشیان کالوم مەکفارلەینە کە ئەمەیان بەکاتییە تا دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە، بە یەکێک لە خراپترین ماوەکانی خۆیاندا تێدەپەڕن. بەجۆرێک، هیچ نازناوێکیان نەبردووەتەوە و لە پرێمەرلیگیش بێهیوابوونە لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
لەنێو سەرجەم ئەستێرەکانی یانە لەندەنیەکەدا، جواو پێدرۆ دیارترین ناو بووە کە زۆرترینجار وەک کۆڵەکەی سەرەکی بلووز دەرکەوتووە لە یارییەکاندا.
گۆڵکارە بەرازیلیەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 45 جار بەشداریکردووە توانیویەتی 18 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 6 ئەسێست.
لە دێربی لەندەنی ئەمشەوی پێش یارییەکەی تۆتنهام، چێڵسی خەڵاتی یاریزانە 24 ساڵیەکەی کرد و وەک باشترینی ئەم وەرزە ناساندی.
Our Player of the Season. 💙 pic.twitter.com/iK2pA54tmt
— Chelsea FC (@ChelseaFC) May 19, 2026
لەگەڵ ئەوەی جواو باشترینی شینپۆشەکانی لەندەنە و ژمارەکانی دەدوێن، کەچی لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری بەڕازیلەوە بانگهێشتی مۆندیال نەکرایەوە کاتێ شەوی رابردوو کۆتا لیستی سامبای راگەیاند. بەوپێیەی ئێستا جواو پێکانی هەیە، بەڵام چاوەروان دەکرا پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی بگەڕێتەوە.



