
یاریگا –
جواو پێدرۆ، هێرشبەری بەڕازیلی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی چێڵسی دەستنیشانکرا.
چێڵسی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند. جواو پێدرۆ دوای ئەوەی لەم وەرزە 20 گۆڵی کرد، لەلاین هاندەرانی چێڵسی وەکوو باشترین یاریزانی یانەکە لە وەرزی 2025/26 دەستنیشانکرا.
بلوز ئاماژەی بەوەش کردووە، جواو پێدرۆ لە دەنگدانی دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی وەرز %60ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەوەش رەنگدانەوەی ئەو ئاستە بەرزەیەە پێشکەشی کردووە، ئێنزۆ فێرناندێز پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و مۆیسێس کایسێدۆش پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

هەر ئەمڕۆ و پێش یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام، جواو پێدرۆ لە بەردەم هاندەرانی یانەکەی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی پێشکەش دەکرێت.
جواو پێدرۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 49 یاریی بۆ چێڵسی کرد و بەشداریی 29 گۆڵی کرد، 20 گۆڵی کرد و 9 گۆڵی دروستکرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل شەوی رابردوو لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیال راگەیاند بەڵام پێدرۆی بانگهێشت نەکرد.
چێڵسی سەرجەم پلاتفۆڕمەکانی بە وێنەی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە رازاندووەتەوە و بە وردی سەرجەم ئامار و داتاکانی یاریزانەکەی لەم وەرزە بڵاوکردووەتەوە و نیگەرانن لەوەی بانگهێشتی جامی جیهانی 2026 نەکراوە



