ئینگلتەرا

ڤیێرا: پێنج یاریزانی ئارسناڵی ئێستا لە نەوە زێڕینەکە 2004 جێگەیان دەبووەوە

Yariga App

پاتریک ڤیێرا دەڵیت لە پێکهاتەی ئێستای ئارسناڵ تەنها پێنج یاریزان هەن دەیانتوانی ببنە بەشێک لە پێکهاتە مێژووییەکەی وەرزی 2003-2004 کە تێیدا بێ دۆڕان بوونە پاڵەوانی پریمەرلیگ.

پاتریک ڤیێرا  یەکێک بوو لە نەوە زێڕینەکەی گەنەرز و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کێ لەم پێکهاتەیەی ئێستای یانەکە دەیتوانی جێگەی خۆی بکاتەوە لە تیمەکەی ئەواندا، بەم جۆرە وەڵامی دایەوە

دیکلان رایس لە جێگەی جیلبەرتۆ سیلڤا لە هێڵی ناوەڕاست ، بوکایۆ ساکا لە جێگەی لیۆنبێرگ لە باڵی راست ، گابریێل لە جێگەی کۆلۆ تۆرێ وە جوریەن تیمبەر لە بەرگریکاری باڵی راست وە دەیڤد رایا بۆ شوێنی سیمەنس (گۆڵپارێز).

سەبارەت بە راهێنەر، پاتریک پێی وایە ئارسن ڤینگەر لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە و ئارتێتا جێگەی ناگرێتەوە.

ئارسناڵ لەم وەرزەدا تەنها یەک یارییان ماوە و بە بردنەوە دەبنە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ، هاوکات یانەکە گەیشتووەتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و ماوەیەک بەراورد لە نێوان ئەم تیمە دروست بووە لەگەڵ تیمەکەی ڤیێرا و هاوڕێیانی ئەگەر هاتوو بتوانن هەردوو ناسناوەکە ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button