
یاریگا –
میكێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی یاریگای ئیماراتی بە شوێنێكی نموونەیی بۆ وەرگرتن لە چێژی تۆپی پێ وەسفكرد.
شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری بێرنلی كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێبردەوە.
یارییەكەی شەوی رابردوو كۆتا یاریی ئارسیناڵ بوو لەم وەرزەدا لە یاریگای ئیمارات و ئارتێتا لە دوای یارییەكە وتارێكی ماڵئاوایی بۆ هاندەرانی گەنەرز لەو یاریگایەدا پێشكەشكرد و گوتی؛
ئەمە خۆشییەکی بێسنوورە کە بینەری ئەم وەرچەرخانە لە مێژووی یاریگاکەماندا بین.
هەر یەکێکتان بەشداربووە لە گۆڕینی ئەم شوێنە بۆ جوانترین شوێن بۆ چێژوەرگرتن لە یارییەكانی تۆپی پێ.
یاریگای ئیمارات رۆحی ئەم یانەیەیە و هەریەک لە ئێوە پشکتان لەوەدا هەیە، دڵنیابن لەوەی هەر کاتێک دێنە ناو ئەم یاریگایە، بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەم ئاستە بەرزانە دەگرنە ئەستۆ، چونکە ئەمە جیاوازییەکی گەورە بۆ ئێمە و یاریزانەکان دروستدەکات.
ئەرکی خۆمان بە باشی جێبەجێكرد، ئەوەی لە دەستماندا بوو کردمان، ئێستا دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چی روودەدات، پاشان کاتی ئامادەکارییە بۆ یارییەکەی کریستاڵ پاڵاس، سەیری یارییەکەی سیتی دەکەم و دواتر بێگومان دەست بە ئامادەکاری بۆ یارییەکەی پاڵاس دەکەین. تەنیا یەک یارییمان ماوە.
بەمزووانە لە سەلهێرست پارک دەتانبینمەوە، بێگومان لە بوداپێستیش.
ئارسیناڵ تەنیا دوو یاریی لەم وەرزەدا ماوە و ئەگەر هەردوو یارییەكە بباتەوە دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.



