
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی پێشكۆتایی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهام دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:15 چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 37 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئەگەر تۆتنهام یارییەكەی ئەمشەو لە چێڵسی بباتەوە یاخود یەكسان بێت ئەوا بەفەرمی مانەوە لە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر دەكات.
چێڵسی لەم وەرزەدا ئاستێكی خراپ پێشكەش دەكات و هەوڵی گەیشتن بە پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی وەرزی داهاتوو دەدات.
لەم وەرزەدا 36 یاریی كردووە لە 13 یاریی براوە بووە دە یاریی یەكسان بووە و 13 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا تۆتنهام ئامانجی ئەم وەرزەی مانەوەیە لە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو.
لە 36 یاریی ئەم وەرزەدا تەنیا نۆ یاریی بردووەتەوە یازدە یاریی یەكسان بووە و 16 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی 17 پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ ئێستیڤا و گیتنێز رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە.
تۆتنهام بە بێ چاڤی سیمۆنس، ئۆدۆبێرت، كریستیان رۆمێرۆ، محەمەد قودوس، بێن دەیڤز و كۆلۆسێڤسكی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
كۆكۆرێیا، چالۆبا، فۆفانا، گوستۆ
كایسێدۆ، سانتۆس
ئینزۆ، نیتۆ، پاڵمەر
جواو پێدرۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام
كینسكی
پۆرۆ، ڤان دی ڤین، دانسۆ، یودۆگی
بێنتانكور، پاڵینیا
كۆلۆ موانی، گالاگێر، تێل
ریچارلیسن



