ئیسپانیاگرنگترین

شیکاریی خۆرخێ ڤالدانۆی ئەستێرەی پێشوو؛ ریال مەدریدی مۆرینیۆ چۆن دەبێت؟

کام یاریزانانە لای پێرێز هێڵی سوورن؟

Yariga App

یاریگا –

خۆرخی ڤاڵدانۆ باس لە جارێکی دیکە گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ ریال مەدرید کرد.

یاریزانی پێشووی ریال مەدرید لە ساڵی 1984 تاوەکوو 1987 و راهێنەری یانەکە لە ساڵی 1994 تاوەکوو 1996، لە بەرنامەی La Casa del Fútbol روونی کردەوە کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێزدا، کە تۆپی پێ بە بازرگانیی پاڵەوانەکان دەبینێت، بەدڵنیاییەوە پاڵەوانەکان نافرۆشێت.

لە کاتی قسەکردنی لەسەر ئەو گرێبەستانەی ریال مەدرید پێویستی پێیەتی و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی فلۆرێنتینۆ پاڵەوانەکان نافرۆشێت، یاریزانەکەی پێشووی ریال مەدرید گوتی:

ریال مەدرید بە لایەنی کەمەوە پێویستیان بە چوار بەرگریکارە، هەروەها پێویستیان بە یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستە کە بتوانێت هاوسەنگی بە تیمەکە ببەخشێت.

سەبارەت بە گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ مەدرید

خۆرخی ڤاڵدانۆ، کە بۆ ماوەی 12 مانگ لەگەڵ مۆرینیۆدا کاری کردووە لە ماوەی پێشووی کارکردنیدا لە ریال مەدرید، هەوڵیدا پێشبینی بکات کە مانگەکانی سەرەتای گەڕانەوەی مۆرینیۆ چۆن دەبن و گوتی:

پێم وایە مۆرینیۆ بە نیشاندانی سەرنجڕاکێشترین لایەنی خۆیەوە دەگات. لە سەرەتادا هەموو شتێک زۆر ئارام دەبێت. هەروەها پێم وایە یاریزانەکان وەڵامدانەوەیان دەبێت چونکە لەم نێوەندەدا جامی جیهانیی یانەکانی تێدا ناکرێت. پێموایە قۆناخی ئامادەکاریی پێش وەرز کەمێک داواکاری زیاتری تێدا دەبێت و ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ئاستی تیمەکە.

خۆرخێ ڤالدانۆ & جۆزێ مۆرینیۆ

ڤاڵدانۆ کە لە 25ـی ئایاری 2011، دوای ساڵێک لە گرژی و ناکۆکی لەگەڵ مۆرینیۆ، دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکاری سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز کێشایەوە، ئاگاداریشیدا لەو مەترسییەی کە رەنگە ریال مەدرید رووبەڕووی ببێتەوە کاتێک شکستەکان لەژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆدا دووبارە دەست پێدەکەنەوە گوتی:

با بزانین بە تێپەڕبوونی کات چی روودەدات، کاتێک شکستەکان دەست پێدەکەن. ئایا هەر دەکرێت ئارامی هەبێت یان بەردەوام دەبین لەم کەشە تاوەکوو رادەیەک ناجێگیرەی کە لەم وەرزەدا ئەزموونمان کرد. هەر چۆنێک بێت، مۆرینیۆ بە تەنیا ئەمە چاک ناکاتەوە و پێویستی بە گرێبەست دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button