ئیسپانیاگرنگترین

کاتژمێری کۆتایی ئاربێلوا لە ریال مەدرید؛ بە ویژدانێکی ئاسوودەوە دەڕۆم

گرنگترین لێدوانەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا بەر لە یارییەکەی سێڤییا

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری کاتیی ریال  مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی کورتدا کە تەنیا 8 خولەکی خایاند و7 پرسیاری ئاڕاستە کرا، باسی لە کۆتا یاریی وەرزەکەی بەرامبەر سێڤییا و داهاتووی یانە شاهانەکە کرد.

کاتێک ریال مەدرید لە پلەی دووەمی لالیگادا جێگیر بووە، پرسیارەکان زیاتر لەسەر داهاتووی ژووری خۆگۆڕین بوون.

مۆرینیۆ ژمارە یەکە و هەمیشە یەکێک دەبێت لە ئێمە
 لەکاتێکدا دەنگۆی توند هەیە کە جۆزێ مۆرینیۆ دەبێتە راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید بۆ کۆنترۆڵکردنی ژووری خۆگۆڕین، ئاربێلوا تەواوی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە دەڵێن ژووری خۆگۆڕینی مەدرید کۆنترۆڵ ناکرێت و گوتی؛

وەکوو یاریزانێکی پێشوو و وەکوو مەدریدیستایەک، مۆرینیۆ هەمیشە ژمارە یەک بووە و هەر واش دەمێنێتەوە، ئەو هەمیشە وەکوو ‘یەکێک لە ئێمە’ سەیر دەکرێت. ئەگەر وەرزی داهاتوو لێرە بێت، من زۆر دڵخۆش دەبم بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی.

سرەوشتییبوونی توڕەییەکەی ئێمباپێ
سەبارەت بە لێدوانە دژبەیەکەکانی کلیان ئێمباپێ دوای یارییەکەی ئۆڤێدۆ کە تێیدا ناڕەزایەتی دەربڕیبوو، ئاربێلوا بە هێمنی گوتی؛

من پێم گوت ئارام بێت. زۆر بە سرووشتی وەرمگرتووە؛ تێدەگەم یاریزان کاتێک یاریی ناکات دڵتەنگ دەبێت. کلیان ئەو رۆژە دڵخۆش نەبوو، منیش حەزم بەوەیە! بۆ من ئەمە شتێکی زۆر ئاساییە. پەیوەندیم لەگەڵ ئێمباپێ وەکوو خۆی ماوە و هیچ نەگۆڕاوە.

پوختەی ئەزموونەکەی ئاربێلوا؛ بە سەر بڵندی دەڕۆم
ئاربێلوا کە تەمەنی 43 ساڵە و 20 ساڵی تەمەنی لەنێو بێرنابیۆدا بەڕێکردووە، لە وەڵامی ئەوەی ئایا بەم قۆناخە زیانی پێگەیشتووە یان نا، گوتی؛

من راهێنەری خولی پلە چوار بووم، بەڵام ئێستا وەکوو راهێنەرێکی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لێرە دەڕۆم. ئەم چوار مانگە ئەزموون و وانەیەکی گەورە بوون بۆ من. لەبەر ئەوە، بە ویژدانێکی تەواو ئاسوودەوە پۆستەکە جێدەهێڵم.

بابەتی زیاتر

Back to top button