ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دیاری بارسێلۆنا دەستپێکرد

ئارتێتا شوێنگرەوەی هافێرتز و مارتینێلی دۆزییەوە

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌ ناودره‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنای كردووه‌ته‌ ئامانج و ده‌یه‌وێت له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات و پێگه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی به‌هێزتر بكات.

پێگه‌ی ناسیۆنال و رۆیته‌رز ئاشكرایان كردووه‌، ئارسیناڵی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە گواستنەوەی رافینیای ئەستێرەی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوودا بیباتە ریزەکانی.

ئەم باڵە بەڕازیلییە 29 ساڵە، خاوەن ئەزموونێکی باشە لە خولی نایابی ئینگلیزی پێشتر بۆ ماوەی دوو وەرز لە یانەی لیدز یونایتد یاریکردووە و لە 67  یاریی 17 گۆڵی كردووه‌ و 12 ئه‌سیستی هه‌بووه‌.

بارسێلۆنا  لە هاوینی 2022 به‌ بڕی 58 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی رافینیا خەرج کرد، ئه‌مه‌ش دوای سەرەتایەکی سەخت، هانزی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی توانی باشترین ئاستی ئەم یاریزانە دەربهێنێت و بیكاتە یەکێک لە توخمە سەرەکییەکانی پێکهاتەی تیپەکە.

ئامارەکانی رافینیا لەگەڵ بارسێلۆنا:

رافینیا تاوه‌كو ئێستا 176 یاریدا بە درێسی بارساوه‌ كردووه‌، 73 گۆڵی كردووه‌ و  50 گۆڵیشی دروستکردووە. هەروەها توانیویەتی حه‌فت نازناوی ناوخۆیی بەدەستبهێنێت، کە پێکهاتوون لە: سێ نازناوی خولی ئیسپانی، سێ نازناوی سوپەری ئیسپانی و یەک جار جامی شای ئیسپانیا.

بۆچی بەرشەلۆنە دەستبەرداری دەبێت؟

هەرچەندە یانە کاتالۆنییەکە ئارەزووی فرۆشتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی ناکات، بەڵام پێویستی یانەکە بە بەهێزکردنی ریزەکانی و ئەو پێکانانەی یاریزانەکە لەم وەرزەدا تووشی بووە، لەوانەیە پاڵنەر بن بۆ ئەوەی لە ئەگەری گەیشتنی دەستەوارەیەکی دارایی گەورە، دەستبەرداری ببن.

پێگه‌ی ناسیۆنال ئاماژەی بەوە کردووە کە میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ، سەرسامە بەم ئەستێرە بەڕازیلییە و پێیوایە باشترین جێگرەوەی گونجاوە بۆ شوێنی کای هافێرتزی ئەڵمانی و گابریل مارتینێلی بەڕازیلی لە ئەگەری رۆشتنیان له‌ یانه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button