
یاریگا –
گرژییەكانی نێوان كیلیان ئێمباپێ و ئالڤارۆ ئاربێلوا گەیشتووەتە لووتكە و پەیوەندی نێوانیان بەتەواوی سارد بووەتەوە.
كیلیان ئێمباپێ لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا دوورخرایەوە و لە یاریی شەوی رابردوویش بەرامبەر ریال ئۆڤیێدۆ وەكوو یاریزانی یەدەک بەشدارییكرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، كیلیان ئێمباپێ دەیوویست بەهەر نرخێک بێت بەشداری یاریی كلاسیكۆ بكات، بەڵام دوای ئەوەی كە زانی وەكوو یاریزانی سەرەكی بەشداری ناكات و لەسەر كورسی یەدەک دەبێت هەموو شتێک هەرەسی هێنا.
كیلیان بەهۆی هەستکردن بە نائارامییەوە مەشقەکانی جێهێشت و ناوی لە لیستەکەدا نەبوو، رێک وەکوو ئەوەی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ لە یاریی کۆتایی جامی سوپەردا روویدا.
كیلیان ئێمباپێ دوو وەرزە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كردووە و یانەكە نەیتوانیووە هیچ نازناوێک بباتەوە و دوو وەرزی سفر نازناویان هەبووە.
ئەستێرەكەی مەدرید بە 24 گۆڵ گۆڵكاری ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیایە و هەروەها بە 15 گۆڵ گۆڵكاری چامپیۆنزلیگیشە.



