
یاریگا –
کاردانەوەکان بەرامبەر لێدوانە ئاگرینەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز بەردەوامن و بوونەتە مێژوویەکی نوێ لە میدیاکانی ئیسپانیادا.
سەرۆکی ریال مەدرید کە هەموو کات وەکوو پیاوە بەهێز و بێدەنگەکە دەردەکەوت، ئێستا لە ناوەندی گەردەلوولێکی گەورەی رەخنەدایە.
مانۆلۆ لاما، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی رادیۆی کۆپێ، کە یەکێکە لەو کەسانەی لە نزیکەوە ئاشنای کەسایەتی پێرێزە، لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی داوە و دەڵێت؛
ئەوانەی دەزانن فلۆرێنتینۆ کێیە، بەم رەفتارانەی ئێستای سەرسام نابن. ئەو بەو نیازەوە بۆ کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە چوو کە تەنیا هەڵبژاردن رابگەیەنێت، بەڵام لەوێ نامەی بۆ هات و مێشک و دەروونی گەرم بوو، کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا.
لاما وەسفێکی خەمناکی دۆخی ئێستای سەرۆک دەکات و دەڵێت؛
راستییەکەی دڵم بۆی سوتا؛ پێرێز لە قۆناخی ترسناک بوونەوە گەیشتە قۆناخی سەرسامبوون، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە قۆناخی خەمۆکی و دڵتەنگی.
ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە دێت کە پێرێز رووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی توندی دانیشتوانی گەڕەکەکانی دەوروبەری بێرنابیۆ بووەوە سەبارەت بە پڕۆژەی تەلاری وەستانی ئۆتۆمبێلەکان، کە تێیدا پێرێز بە تەنزەوە گوتبووی؛ “ئایا دەبێت وا بیر بکەمەوە کە ئەم هاندەرە ناڕازییانە سەر بە ئاتلێتیکۆ مەدریدن؟”