
یاریگا –
لێدوانە توندەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ بۆسەر بارسێلۆنا بەردەوامیی هەیە و ئەمشەویش یانەکە کەتەلۆنیەکەی بە گەندەڵ و بەرتیلدان وێنا کرد.
شەوی رابردوو سەرۆکەکەی ریال مەدرید لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا کە لەگەڵ رۆژنامەنووساندا رێکیخستبوو، لەسەر چەندین تەوەری جیاواز دوا کە بەشێکی بووە مانشێتی رۆژنامە جیهانییەکان. بەتایبەت ئاڕاستەکردنی تۆمەتەکان لەدژی بارسێلۆنا پەیوەست بە دۆسێی نێگرێرا.
لەم بەستەرەی خوارەوە خوێنەری گرنگترین بەشی قسەکانی پێرێزبە:
بارسێلۆنا دوێنێ شەو راستەوخۆ دوای لێدوانەکانی ئەو سەرۆکە، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکەوە هاتنە سەرهێڵ و بریایان دا هەڵسەنگاندنی یاسایی بۆ قسەکانی بکەن کە ئەمە دەقی بەیاننامەکەیانە:
بەپەلە: بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی لەسەر قسەکانی پێرێز بڵاوکردەوە
بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز ئەمشەو جارێکیتر بێباکانە بارسێلۆنای تۆمەتبار کردەوە بە پێدانی پارە بە ناوبژیوان و وتی
پەیوەندیم لەگەڵ بارسێلۆنا بەتەواوەتی پچڕاندووە. نامەوێت پەیوەندیم لەگەڵ یانەیەکدا هەبێت کە بۆ ماوەی دوو دەیە پارەی بە ناوبژیوان دابێت.
من دەمەوێت لە کەیسێکی مەترسیداری وەک ئەمەی نێگرێرادا دادپەروەریی بەدەستبێت.
❌ “La RELACIÓN con el BARÇA está ROTA”.
❌ “No quiero tener relación con un club que ha pagado a los árbitros”.
Florentino pone las cosas claras con @jpedrerol en #FlorentinoLaSexta. pic.twitter.com/BrvzNw95qB
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) May 13, 2026
لە درێژەی هێرشەکانیادا، پێرێز بێمنەتی خۆی پیشاندا لە هەڕەشەکانی بارسێلۆنا کە رایانگەیاندووە رێکاریی یاسایی لەدژ بگرنەبەر و وتی
ئەگەر بارسێلۆنا دەیانەوێ سکاڵام لەسەر تۆماربکەن، با بچن بیکەن. ئەوان بۆ دوو دەیە پارەیان بە ناوبژیوانان داوە، کەچی لە دادگا شتانێک دەڵێن یەکناگرێتەوە لەگەڵ راستیەکەدا. هەفتەی داهاتوو ئێمە بە بەڵگەوە هەمووشتێ پێشکەش دەکەین هیی ئەم ساڵانەی کە کردوویانە.
هەروەها بە جەختکردنەوەی زیاترەوە وتیشی
جیهانی تۆپی پێ چاوەروانی گەورەترین گەندەڵی دەبن لە جیهاندا.
من تازە سێ ساڵە بە کەیسەکەی نێگرێرا زانیومە، دواتر بۆم دەرکەوت بارسا زیاتر لە دوو دەیەیە پارە دەدات.



