ئیسپانیاگرنگترین

دزەپێکردنی کۆبوونەوە نهێنییەکە؛ پێرێز لە هەموو کاتێک تووڕەترە و بەڵێنی گۆڕانکاریی گەورە دەدات

دوایین پەیامی پێرێز بۆ کارگێڕییەکەی؛ "ئێمە ستەممان لێکراوە، دەبێت بجەنگین"

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوە نزیکەکان لە نێو دەستەی کارگێڕیی ریال مەدرید پەردە لەسەر ئەو ئاڵۆزییانە لادەبەن کە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا روویانداوە.

رۆدرا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، ئەندامانی دەستەکە باس لەوە دەکەن کە فلۆرێنتینۆ پێرێز بە شێوەیەکی ترسناک تووڕە بووە و هەستی کردووە لەلایەن میدیا و هەندێک لە هاندەرانەوە ستەمی لێکراوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەندامانی کارگێڕی دان بەوەدا دەنێن کە رەنگە هاندەران لە مەبەستەکانی ئەوان تێنەگەیشتبن، چونکە ئەوان هەمیشە وەکوو پڕۆژەیەکی بازرگانی سەیری یانەکەیان کردووە بۆ پاراستنی داهاتوو. سەبارەت بە بێدەنگییان لەسەر کێشە وەرزشییەکان، پاساویان ئەوەیە کە لەبەرئەوەی کاتی هەڵبژاردنە، ناتوانن بەڵێنی هاتنی هیچ یاریزانێک بدەن کە هێشتا واژۆی نەکردبێت.

هەر بەگوێرەی رۆژنامەنووسە باوەڕپێکراوەکە، پەیامە گرنگەکە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ ئەوە بوو کە کارگێڕیی پێرێز بەڵێنی شۆڕش لە گرێبەستەکان دەدات، هەرچەندە تاوەکوو ئێستا لەگەڵ هیچ یاریزانێکی نوێ بە فەرمی رێکنەکەوتووە، بەڵام دەستەی کارگێڕی دڵنیایی دەداتە هاندەران کە هاوینێکی گەرم لە پێشە و ناوی گەورە دەهێنرێنە قەڵاکەی بێرنابیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button