ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن لەگەڵ ئەفسانەیەک گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی

بۆ وەرزێکی دیکەش دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و مانوێل نۆیەر، ئەفسانەی ئەڵمانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێدەکاتەوە.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن لەگەڵ مانوێل نۆیەر گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە تەمەن 40 ساڵانییە تاوەکوو هاوینی 2027 نوێدەکاتەوە.

نۆیەر لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بەسەردەچێت، بەڵام بڕیاریداوە بۆ وەرزێکی دیکە بمێنێتەوە، بەڵام مووچەکەی کەمدەکرێتەوە کە ئێستا ساڵانە زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ وەکوو مووچە وەردەگرێت.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، بایرن میونشن ئامادەکاری کردووە پێش یارییەکەی بەرامبەر کۆڵن نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو ئەفسانەیە رابگەیەنێت.

نۆیەر لە هاوینی 2011 شالکەی جێهێشت و بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 597 یاریی بۆ یانە باڤارییەکە کردووە، 498 گۆڵی لێکراوە و 269 کلین شیتی کردووە.

نۆیەر لەگەڵ بایرن 13 نازناوی بۆندسلیگا، دوو چامپیۆنزلیگ، شەش جامی ئەڵمانیا، دوو جامی سوپەری ئەوروپا، هەشت جامی سوپەری ئەڵمانیا و دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە.

زانیاری نوێ؛ نۆیەر گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button