ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ مانچێستەر یونایتد راهێنەری وەرزی نوێ یەکلایی دەکاتەوە

متمانەی تەواویان بە کارک هەیە..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی مایکڵ کاریک، راهێنەری یانەکەی دەکاتە هەمیشەیی.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ مایکڵ کاریک دەستپێدەکات و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە راهێنەرایەتی یانەکە بەردەوام بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، پێش یارییەکەی نێوان مانچێستەر یونایتد و بڕایتن کە ئەو یارییە کۆتا یاریی ئەم وەرزەیە و لە 24ـی ئایار بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆی فەرمی نێوان کارگێڕی مان یونایتد و کاریک لەسەر درێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێدەکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، شەیتانە سوورەکان بیریان لە چەند بەربژێرێکی دیکە کردووەتەوە، بەڵام دەیانەوێت سەرەتا گفتوگۆ لەگەڵ کاریک بکەن و هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە ئینگلیزە دەدەن.

کاریک لە 13ـی مانگی یەکی 2026 شوێنی روبن ئامۆریمی گرتەوە و بۆ جاری دووەم پۆستی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانی پێدرا.

کاریک دوای گەڕانەوەی لە 15 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە و 10 بردنەوەی بەدەستهێناوە، سێ یاریی یەکسانبووە و دوو دۆڕانی هەیە.

مانچێستەر یونایتد ئێستا بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ لە 36 یاریی، پلەی سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگی کردووە و بەفەرمی کورسییەکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی مسۆگەر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button