
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی لالیگادا بارسێلۆنای پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا دەبێتە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بەكاتی هەولێر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 36 لالیگا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا هەفتەی رابردوو دوای بردنەوەیان لە ریال مەدرید بەفەرمی بوونە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا و نازناوەكەیان بردەوە.
لەم وەرزەدا لە كۆی 35 یاریی 30 یاریی بردووەتەوە یەك یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 91 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و ئامانجیان گەیشتنە بە 100 خاڵ.
لە بەرامبەردا دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئامانجیان بردنەوە لە بارسێلۆنایە تاوەكو بتوانن مانەوە لەم وەرزەی لالیگادا مسۆگەر بكەن.
لەم وەرزەدا لە كۆی 35 یاریی نۆ یاریی بردووەتەوە دە یاریی یەكسان بووە و 16 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە ریزبەندی 19 لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئالاڤێس بە بێ لوكاس بۆیێ و تۆنی مارتینێز رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
بارسێلۆنا بە بێ رافینیا، لامین یامال و كریستێنسن رووبەڕووی ئالاڤێس دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئالاڤێس
سیڤێرا
پێرێز، ئۆتۆ، ئینریكێز، پارادا، تێناگلیا
بلانكا، سوارێز، ئیبانێز
دیاباتێ، مارتینێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
كۆندێ، ئێریک گارسیا، كوبارسی، بالدێ
پێدری، گاڤی
راشفۆرد، ئۆلمۆ، لۆپێز
لیڤاندۆڤسكی



