تەواو؛ ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ و ئینگڵتەرا کۆتاییهات
گورزێکی گەورە بۆ گەنەرز و سێ شێرەکە

یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ و هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی هێڵی بەرگرییان لەدەستدا.
دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی تۆری ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بێن وایت، بەرگریکاری راستی تۆپچییەکان، بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆی راستیدا چیدیکە ناتوانێت لەم وەرزە یاریی بکاتەوە.
بێن وایت لە یارییەکەی بەرامبەر وێستهام یونایتد لە 10ـی ئایار تووشی پێکان هات و ناچار بوو یاریگا جێبهێشت. پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە گومان دەکرێت وایت تووشی پچڕانی بەستەری ناوەندیی ئەژنۆ بووبێت، هەرچەندە پشکنینی وردتر بەردەوامە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.
🚨 Arsenal defender Ben White expected to miss rest of season with knee ligament injury. 28yo England international suffered suspected MCL damage in #AFC victory at West Ham, although full extent yet to be established. W/ @gunnerblog after @JoshuaharrisonH https://t.co/K61fURm1gh
— David Ornstein (@David_Ornstein) May 12, 2026
ئەم پێکانە لە کاتێکدایە کە ئارسیناڵ بۆ دوو نازناوی مێژوویی دەجەنگێت، هەروەها گومانێکی گەورە دەخاتە سەر بەشداریی یاریزانەکە لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، کە تەنیا مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە.



