ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆڕووسیا دۆرتموند یەکەم گرێبەستی وەرزی نوێ رادەگەیەنێت

بەرگریکارێکی فەرەنسی دەگوازێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بۆڕووسیا دۆرتموند گواستنەوەی ژوان گادو، بەرگریکاری فەڕەنسی رادەگەیەنێت.

تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتاییهاتووە، بۆڕووسیا دۆرتموند لەگەڵ رێد بوڵ سالزبورگ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و یانە ئەمانییەکە ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئایاری 2026 گرێبەستی ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، بەرگریکارە 19 ساڵانییەکە بەبڕی 19.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات و 4.5 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەشێوەی پاداشت پێشکەشی یانە نەمساییەکە دەکرێت.

گرێبەستەکەی ژوان گادۆ لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2031 دەبێت و دۆرتموند ئەمڕۆ بەفەرمی گواستنەوەی ئەو یاریزانە رادەگەیەنێت.

گادو لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی سالزبورگ بەشداریی 33 یاریی کردووە و بەکۆی گشتی 2,720′ خولەک یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button