
یاریگا –
ئارسیناڵ بردنەوەیەکی لە یارییەکی نەفەسگیردا بەرامبەر وێستهام بەدەستهێنا و بە سێ خاڵەوە لە یاریگای هامەرز گەڕایەوە.
تیمەکەی میکێل ئارتێتا لە هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ بووە میوانی وێستهام. بە تاکە گۆڵێکی لیاندرۆ ترۆسار لە خولەکی 83 سێ خاڵی یارییەکەیان بردەوە و کۆی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 79، بە جیاوازیی 9 خاڵ لە نزیکترین رکابەریان کە مانچێستەر سیتیە، بەڵام یارییەک کەمتر بۆ سیتیزنس.
ئەوەی سیناریۆی یارییەکەی هەستیارتر کرد، گۆڵە رەتکراوەکەی کاڵوم ویڵسن بوو لە خولەکی 5+90 تۆماریکرد بەڵام دواتر ڤاڕ رەتیکردەوە بەهۆی ئەنجامدانی فاوڵ لەلایەن یاریزانانی هامەرزە لەدژی داڤید رایای گۆڵپارێز لەناو شەش یاردە.
رایا بەدرێژایی یارییەکە چەندجارێک تۆپی مەترسیداری گەڕاندەوە. لە دوای یارییەکە راهێنەرە ئیسپانیەکە ستایشی هاونیشتیمانیەکەی کرد و بردنەوەکەی بەهۆی داڤیدەوە زانی و وتی
سوپاسی رایا دەکەم. ئەمڕۆ ئەو یارییەکەی بۆ بردینەوە. فاوڵەکە روون و ئاشکرا بوو.
لەلایەکیتر ترۆساری خاوەن تاکە گۆڵی یارییەکەش بەهەمان شێوە ستایشی رایای کرد و وتی
داڤید رایا هەر یەکسەر وتی 100% بە گۆڵ هەژمار ناکرێت. راستگۆبم، لەو کاتەیەدا زۆر متمانەم پەیداکرد. ئەو زۆر دڵنیابوو.
کۆتا دوو یاریی ئەم وەرزەی تۆپچیەکان بەرامبەر بێرنلی لەنێو یاریگای ئیمارات و هەروەها کریستاڵ پاڵاس لە یاریگای سێڵهێرست.
دیمەنی گۆڵە رەتکراوەکەی هامەرز:
🚨 𝗖’𝗘𝗦𝗧 𝗨𝗡𝗘 𝗗𝗘́𝗖𝗜𝗦𝗜𝗢𝗡 𝗤𝗨𝗜 𝗣𝗢𝗨𝗥𝗥𝗔𝗜𝗧 𝗗𝗢𝗡𝗡𝗘𝗥 𝗟𝗘 𝗧𝗜𝗧𝗥𝗘 𝗔̀ 𝗔𝗥𝗦𝗘𝗡𝗔𝗟 !!! 🤯
But refusé pour West Ham et les Gunners peuvent déjà entrevoir leur rêve de titre.
Justifié ou non selon vous ? 🤔pic.twitter.com/KafJnhzrjB
— Foot Mercato (@footmercato) May 10, 2026



