ئیسپانیاگرنگترین

باوکی هانزی فلیک کۆچی دواییکرد

Yariga App

یاریگا –

باوکی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەیانییە باوکی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا کۆچی دواییکردووە، هانزی فلیک لە ژووری جلگۆڕین هەواڵەکەی بە یاریزانەکان راگەیاندووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، فلیک سەرەڕای ئەوەی باوکی کۆچی دواییکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەمشەو لەگەڵ تیمەکەی بێت و لە کلاسیکۆ ئامادە دەبێت.

ئەمشەو 10ـی ئایاری 2026، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 35ـی لالیگا لە کامپ نۆو میوانداری ریال مەدرید دەکات.

بارسێلۆنا بە بردنەوە یاخود یەکسانبوون لەم یارییە بەشێوەیەکی فەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا و هەر ئەمشەو ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوەکە دەگێڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button