ئیسپانیاگرنگترین

خولیان ئالڤارێز لەنێوان مانەوە یان گواستنەوەیەکی 100 ملیۆن یۆرۆیی؟

رۆخی بلانکۆس نرخەکەی دیاریکردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، دوای ئەوەی لەسەر دەستی ئارسیناڵ لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە، ئێستا هیچ شتێکی نەماوە بۆی بجەنگێت جگە لە ئامادەکاریی بۆ وەرزی داهاتوو.

لە کاتێکدا کارگێڕیی یانەکە سەرقاڵی گواستنەوەی جواو گۆمێشە، ناوێکی دیکە بووەتە جێی باسی میدیاکان؛ خولیان ئالڤارێز.

گرێبەست تاوەکوو 2030 و نادڵنیایی لە مانەوە
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە کە تەمەنی 26 ساڵە و لە لووتکەی کاروانی وەرزشی خۆیدایە، گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2030 درێژەی هەیە. کارگێڕیی ئاتلێتیکۆ وەکوو جێگرەوەی داهاتووی گریزمان دەبینن، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێت گەرەنتی مانەوەی بدات. بریکارەکانی خەریکی ئەوەن یاریزانەکە بگوازنەوە یانەیەکی دیکەوە و یانە گەورەکانی ئەوروپا چاویان لەسەریەتی.

خولیان ئالڤارێز

وەرزێکی پڕ لە هەوازر و نشێو
خولیان ئەم وەرزە 20 گۆڵ و 9 ئەسیستی هەبووە لە 49 یارییدا. هەرچەندە ئەمە ژمارەیەکی خراپ نییە، بەڵام بەراورد بە وەرزی یەکەمی کە 29 گۆڵی کردبوو، پاشەکشەی کردووە. ئەوەی جێی نیگەرانی یانەکە بوو، وشکەساڵییەکی چوار مانگی بوو لە لالیگادا، کە لە مانگی 11ـەوە تاوەکوو کۆتایی مانگی دوو هیچ گۆڵێکی نەکرد. سەرەڕای ئەوەش، یانەکە و هاندەران بەردەوام پاڵپشتییان کردووە.

100 ملیۆن یۆرۆ مەرجی فرۆشتنە
رۆخی بلانکۆس نایەوێت پێکهاتەکەی لاواز بکات، بەڵام بازاڕی گواستنەوە هەمیشە سوپرایزی تێدایە. پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن توانای داراییان هەیە بۆ گواستنەوەی، لە کاتێکدا بارسێلۆناش بە ئاگاییەوە چاودێری دۆخەکە دەکات. یانە مەدریدییەکە نرخی یاریزانەکەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە. ئێستا هەموو پلانەکانی ئاتلێتیکۆ بۆ وەرزی داهاتوو بەندە بە بڕیاری کۆتایی ئالڤارێز؛ دەمێنێتەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکان، یان روو لە خولێکی دیکە دەکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button