
یاریگا –
ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید رووبەڕووی قەیرانێکی زۆر مەترسیدار بووەتەوە؛ دوای ئەوەی پەردە لەسەر رەفتاری نەشیاوی چەند یاریزانێکی تیپەکە لادرا، ئێستا کارەسات و نهێنی دیکە ئاشکرا دەکرێت.
پێگەی ئۆندا سێرۆ بڵاویکردووەتەوە، چەند یاریزانێکی ریال مەدرید، لە کاتی یارییەکاندا و کاتێک لەسەر کورسیی یەدەک دانیشتوون، بە شێوەیەکی زۆر ناشیرین سووکایەتییان بە ئاڵڤارۆ ئاربێلوا کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئەو یاریزانانە بۆ ئەوەی لە چاوی کامێراکان بەدووربن، دەستیان بە دەمیانەوە گرتووە و ئاربێلوایان بە ‘فسفۆڕی مەشکردن’ ناوبردووە، کە ئەمە یەکێکە لە سووکایەتییە هەرە توندەکان بۆ کەمکردنەوەی توانای یاریزان یان راهێنەر.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەوەی راستییەکان بۆ ئاربێلوا ئاشکرا بوون، ناوبراو بڕیارێکی توند و کتوپڕی داوە؛ ئەو یاریزانانەی کە لەو کارە تێوەگلاون بە یەکجاری لە پلانەکانی دوورخستوونەتەوە و بڕیاریداوە چیدیکە یارییان پێنەکات.



