ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ یانەیەکی پرێمەرلیگ گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی پرێمەرلیگ کە ئێستا لەسەر گەیشتن بە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکانی وەرزی داهاتوو دەجەنگێت، بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکەی راگەیاند.

بڕایتن دوو وەرزە بە راهێنەرایەتی فابیان هورزلەر کە هاوینی 2024 پۆستەکەی وەرگرت، ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکەن.

ناوبراو لە وەرزی یەکەمیدا توانی پلەی هەشتەم بەدەستبهێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەولاوە کریستاڵ پاڵاس جامی یەکێتی ئینگلتەرای بردبووەوە، بۆیە یانەکەی فابیان نەیتوانی سەربکەوێت بۆ پاڵەوانێتیە ئەوروپییەکان.

ئەم وەرزەش هەمان پلە و هەمان ئامانجیان هەیە تا ئێستا پێش تەنها سێ گەڕ لە کۆتایی هاتنی یارییەکانی پرێمەرلیگ. بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێن بە جیاوازیی 8 خاڵ لە پێگەی پەڕینەوە بۆ چامپیۆنزلیگ و تەنها دوو خاڵ بۆ یۆرۆپالیگ.

بەگوێرەی گرێبستە نوێیەکە، فابیان تا ساڵی 2029 لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت.

هورزلەر خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەییە لە خولی ئینگلیزە وەک گەنجترین راهێنەر لە مێژووی ئەو خولە کە ئەرکێکی هەمیشەیی لە یانەیەک وەرگرتبێت. کاتێک لە ساڵی 2024 پۆستەکەی پێدرا، تازە تەمەنی 31 ساڵ بوو.

بەفەرمی بڕایتن راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

سێ یاریی داهاتووی بڕایتن بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەوروپیەکەیان، بەرامبەر وۆڵڤز، مانچێستەر یونایتد و لیدزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button