ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ نیکلاس سولێ وازهێنانی راگەیاند

لە 30 ساڵی ماڵئاوایی دەکات

Yariga App

یاریگا –

نیکلاس سولێ، بەرگریکاری ئەڵمانی بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

نیکلاس سولێ لە لێدوانێکی لە پۆدکاستی “سپیڵ ماچەر” ئاشکرایکرد لە کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکرد دەهێنێت و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە لاکێشەی سەوز دەکات.

بەرگریکارە 30 ساڵانییەکە روونیکردووەتەوە بەدەست پێکانێکی سەختی ئەژنۆ دەناڵێنێت، ناچارە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت و بەهۆی ئەو پێکانە کوشندەیە توانای یاریکردنی نەماوە.

سولێ لە هاوینی 2017 هۆفنهایمی جێهێشت و بە 20 ملیۆن یۆرۆ پە بایرن میونشن کرد، دوای پێنج وەرز و لە هاوینی 2022 بایرن میونشنی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کرد.

سولێ بە درێسی یانەکان بەشداریی 447 یاریی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵی دروستکردووە، بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش 49 یاریی کردووە و یەک گۆڵی کردووە.

یەک نازناوی چامپیۆنزلیگ، پێنج بۆندزلیگا، یەک سوپەری ئەوروپا، دوو جامی ئەڵمانیا، یەک جامی جیهانی یانەکان، چوار جامی سوپەری ئەڵمانیا و یەک نازناوی جامی کیشوەرەکانی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button