
یاریگا –
لە نوێترین لێدوانیدا کە هەرای لە ناوەندی وەرزشی ئیسپانیادا ناوەتەوە، فێرناندۆ بۆرگێس کە بە ئۆرتێگۆ ناسراوە، داوا لە کارگێڕی یانەی ریال مەدرید دەکات گرێبەست لەگەڵ لویس ئێنریکی، راهێنەری ئێستای یانەی پاریس سان جێرمان واژۆ بکەن، بۆ ئەوەی لە قۆناخی داهاتوودا شوێنی ئالڤارۆ ئاربێلوا بگرێتەوە.
سەرکەوتنە بەردەوامەکانی ئێنریکی لە پاریس
ئەم داواکارییەی ئۆرتێگۆ دوای ئەوە دێت کە لویس ئێنریکی توانی بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک یانەی پاریس سانجێرمان بگەیەنێتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
شەوی رابردوو پاریس توانی لە یاری گەڕانەوەی پێش کۆتاییدا لە ناو یاریگای ئالیانز ئارینا بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ بایرن میونشن یەکسان بێت، بەڵام بەهۆی بردنەوەی یاری چوون بە ئەنجامی 5-4، بلیتی یاری کۆتایی بوداپێستی بەدەستهێنا.
🎙️Ortego
“Lo que necesita el Real Madrid es a Luis Enrique” pic.twitter.com/7wTC15Hjc8
— Radioestadio Noche (@RadioestadioN) May 6, 2026
ئێنریکی؛ پیاوی گۆڕانکارییە گەورەکان
ئۆرتێگۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی ئۆندا سێرۆ رایگەیاند:
“ئەوەی ریاڵ مەدرید ئێستا پێویستیەتی، تەنیا لویس ئێنریکییە، ئەم راهێنەرە لە پاریس سانجێرمان شۆڕشێکی گەورەی ئەنجامدا؛ ئەو بڕیاری دا پشت بە یاریزانە گەنجەکان ببەستێت و واز لە ناوهێنانی ئەستێرە گەورەکان بهێنێت. تەنانەت پێش رۆشتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید، ئێنریکی لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە کەوتبووە ململانێیەکی توندەوە لەپێناو بەرژەوەندی تیپەکە.
ئێمباپێ و ریال مەدرید؛ کاتە سەختەکان
ئەم داواکارییە بۆ هێنانی ئێنریکی لە کاتێکدایە کە کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بە قۆناخێکی زۆر خراپدا تێدەپەڕێت. ئێمباپێ رووبەڕووی رەخنەی توند بووەتەوە و تۆمەتبار دەکرێت بەوەی بایەخ بە بەرژەوەندی یانەکە نادات، تەنانەت دەنگۆی ئەوە هەیە کە هەندێک لە هاندەران داوای ڕۆشتنی دەکەن.
بەرەو یاریی کۆتایی بوداپێست
بڕیارە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە 30ـی ئەم مانگەدا لە بوداپێست لە نێوان پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ بكرێت، دوای ئەوەی یانە لەندەنییەکە توانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بکاتە دەرەوە.
جیهانی تۆپی پێ چاوەڕێ دەکات بزانێت ئایا ئێنریکی دەتوانێت دووەم نازناوی لەسەریەک بۆ پاریس بباتەوە، یان کاروانەکەی بەرەو مەدرید دەست پێ دەکات؟



