بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

تەواو؛ هێرشبەرێکی ناودار یانەی هەولێر جێدەهێڵێت

تایبەت بە یاریگا؛ هەموو شتێک کۆتایی هاتووە

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و مایکۆڵ گابریێل کابریێرا، هێرشبەری ئوروگوایی، ریزەکانی یانەی هەولێر جێدەهێڵێت

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوییەتی، مایکۆڵ گابریێل کابریێرا، هێرشبەری ئوروگوایی لەگەڵ یانەی زەوڕا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و پەیوەندی بە نەورەسەکانی بەغدا دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیوییەتی، مایکۆڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ زەوڕا واژۆ کردووە و لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەکە دەکات.

هێرشبەرە 30 ساڵانییەکە لە مانگی دووی 2026 ریزەکانی مۆتاگوای هۆندورای جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد.

مایکۆڵ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 13 یاریی کردووە و 5 گۆڵی بۆ زەردپۆشەکانی قەڵا و منارە کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button