دوایین پێشهات؛ بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەکی ناودار کۆدەبێتەوە
بارسێلۆنا ململانێیەکی سەختی بایرن میونشن دەکات

یاریگا –
بارسێلۆنا لە گەڕان بەدوای هێرشبەرێکی باڵی چەپ بەردەوامە، کە توانای هەبێت لە ساختە وەختە گرنگەکان هاوکاری تیمەکە بکات، بارسێلۆنا ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ چەند یاریزانێک دەکات و پێویستە یاریزانەکە لەگەڵ شێوازی یاریکردنی بارسا بگونجێت و لەڕووی داراییشەوە تێچووەکەی لەگەڵ دۆخی یانەکە گونجاو بێت.
رۆژنامەی سپۆرت و رادیۆی کاتالوونیا بڵاویانکردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی پێنجشەممەی رابردوو 2ـی ئایاری 2026، دیکۆ و بۆیان کریکچ لەگەڵ نوێنەرانی ئانتۆنی گۆردن کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەکەی نیوکاسڵ یونایتد بۆ بارسێلۆنا کردووە.
🔴 IMAGEN EXCLUSIVA @Sport
¡Cumbre de Deco con los agentes de Anthony Gordon!
El extremo izquierdo del Newcastle gusta al Barça. El jugador tiene un valor de mercado de 60 millones de euros y equipos como el Bayern aprietan por él
📸 @monfortcarlos pic.twitter.com/qfvOKNW4y5
— Diario SPORT (@sport) May 4, 2026
ویڵ ساڵتهاوس ئادەم دەگدیڵ، هەردوو بریکاری کارەکانی ئانتۆنی گۆردن لە ماوەی هەفتەیەکدا گەشتێکی ئەوروپا دەکەن و لەگەڵ چەند یانەیەک کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئۆفەرانە بکەن کە پێشکەشی گۆردن کراون، ئەو دوو بریکارە لە بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوبەری وەرزشی یانە کاتالوونیەکە کۆبوونەتەوە.
گۆردن تاوکوو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ نیوکاسڵ هەیە، بەهای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 60 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یانەیەک ئۆفەرێکی بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەشی ماگپایز کردووە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ بارسێلۆنا ئاڵۆز دەبێت و بارسێلۆنا توانای نییە ئۆفەرێکی هاوشێوە پێشکەش بکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا بیر لەوە دەکاتەوە بژاردەی گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد بە 30 ملیۆن یۆرۆ چالاک نەکات، لە بەرامبەردا هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆردن بدات.
بایرن میونشن نزیکترە؛
بایرن میونشن گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ گۆردن کردووە و ئارەزوویەکی زۆر بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات، بۆیە بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی گۆردن دەبێت جەنگێکی دارایی قورس لەگەڵ یانە باڤارییەکە بکات.
بایرن میونشن دەیەوێت هێڵی هێرشبەریی تیپەکەی بە گواستنەوەی یاریزانێک بەهێزتر بکات کە توانای لە رووبەڕووبوونەوەی یەک بەرامبەر یەک زۆر باش بێت، وە بتوانێت لە کاتە سەختەکان ئەنجامی یاریی بگۆڕێت و پێیان وایە گۆردن بەتەواوی لەگەڵ خواستەکانی ئەواندا دەگونجێت.
پێش مۆندیال یەکلایی دەکاتەوە؛ بایرن میونشن هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی گۆردن دەستپێدەکات



