ئیسپانیاگرنگترین

کات و شوێن دیاریکراوە؛ فلۆرێنتینۆ پێرێز لەگەڵ راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید کۆدەبێتەوە

سبەی چارەنووسی راهێنەری داهاتووی مێرێنگی یەکلایی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە سبەی، سێشەممە، رۆژێکی یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ داهاتووی کورسیی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سێرجیۆ ڤێلێنتین، رۆژنامەنووسی ئی ئێس رادیۆ و رادیۆ مارکا، بڕیارە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید و جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پورتوگالی، کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ و تایبەت بکەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، هەردوولا لەسەر کات و شوێنی کۆبوونەوەکە رێککەوتوون. ئەم دیدارە تەنیا گفتوگۆیەکی ئاسایی نییە، بەڵکوو هەنگاوێکی کردەیییە بۆ گەڕانەوەی مێژوویی سپێشەڵ وەن بۆ بێرنابیۆ. پاش ئەوەی یانەکە لەم وەرزەدا بە قۆناخێکی پڕ لە هەوراز و نشێودا تێپەڕی، پێرێز دەیەوێت کەسایەتییەکی بەهێزی وەکوو مۆرینیۆ بگەڕێنێتەوە تاوەکوو دووبارە گیانی سەرکەوتن بە بەر تیمەکەدا بکاتەوە.

هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە مۆرینیۆ بژاردەی یەکەمی پێرێزە بۆ جێگرتنەوەی ئاربێلوا و ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە کلیلی دیاریکردنی چارەنووسی وەرزی داهاتووی یانە شاهانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button