ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوایین پێشهات؛ هەڵوێستی رافینیا لەسەر ئۆفەری یانەکانی سعوودیە

رافینیا متمانەی فلیک بە پارەی سعوودییەکان ناگۆڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی بەڕازیلی، رافینیا، بووەتە یەکێک لە گەرمترین ناوەکانی بازاڕی گواستنەوە، بەڵام پەیامی یاریزانەکە بۆ یانە داواکارەکانی زۆر روونە؛ لە بارسێلۆنا ناڕۆم.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، یانە دەوڵەمەندەکانی سعوودیە ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە کە بڕەکەی دەگاتە 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەی بارسێلۆنا، لەگەڵ مووچەیەکی خەیاڵی بۆ یاریزانەکە. بەڵام رافینیای تەمەن 29 ساڵ، کە لە ئایاری 2025 گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، نایەوێت گوێ لە هیچ پێشنیارێک بگرێت. ئەو هەست دەکات لەلایەن هانزی فلیک و هاندەرانەوە بە تەواوی رێزی لێ دەگیرێت و دەیەوێت بەردەوام بێت لە درەوشانەوە لە خولە ئەوروپییەکان.

رافینیا

سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە چەندین یاریی لەدەستداوە، بەڵام رافینیا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە. لە 31 یارییدا توانیویەتی 19 گۆڵ بکات و 8 ئەسیستیش بۆ هاوڕێکانی بکات. ئەم کاراییە بەرزە وایکردووە فلیک بە یاریزانی سەرەکیی بێ جێگرەوە سەیری بکات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرسامی خۆی بۆ ئاست و رەوشتی وەرزشی رافینیا دەربڕی و گوتی؛ رافا یەکێکە لەو یاریزانانەی هەمیشە لە %100ـی توانای خۆی لە یاریگا و راهێنانەکاندا دەبەخشێت. بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو کە پاش پێکانەکەی بەم ئاستە بەرزەوە بگەڕێتەوە.

هەرچەندە کارگێڕیی بارسێلۆنا بۆ رێکخستنەوەی باری دارایی پێویستی بە فرۆشتنی یاریزانە، بەڵام رافینیا لە لیستی ئەو یاریزانانەدا نییە کە یانەکە بیەوێت بە زۆر دەستبەرداری بێت، بەتایبەت کاتێک راهێنەر و یاریزانەکەش هاوڕان لەسەر مانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button