دهۆک لەگەڵ پاڵەوانێکی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ گفتوگۆ دەکات

یاریگا –
یانەی دهۆک، لەگەڵ دەیڤد لویز، بەرگریکاری بەڕازیلی دەستی بە گفتوگۆ کردووە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی، یانەی دهۆک گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ دەیڤد لویز، بەرگریکاری ناوداری بەڕازیلی دەستپێکردووە و هەڵۆکانی چیا دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارەکەی پێشووی چێڵسی واژۆ بکەن.
یاریگا زانیوویەتی، تاوەکوو ئێستا گفتوگۆکان لە قۆناخی سەرەتایین و هیچ رێککەوتنێک لەنێوانیان نەکراوە، نوێنەرانی دهۆک و نوێنەرانی یاریزانەکە گفتوگۆیان لەسەر شێوازی گرێبەستەکە و مووچەی یاریزانەکە کردووە و دهۆک هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەدات.
دەیڤد لویز یاریی بۆ بێنفیکا، چێڵسی، پاریس سانجێرمان، ئارسیناڵ، فلامینگۆ، ڤیتۆر و فۆرتالێزا کردووە، ئێستاش یاریی بۆ یانەی پافۆس دەکات و لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە قوبرسییەکە بەسەردەچێت.
دەیڤد لویز لە کاروانی وەرزشیدا نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، یەک پرێمەرلیگ، دوو یۆرۆپالیگ، دوو لیگ وەن، سێ جامی یەکێتی ئینگلتەرا، دوو جامی فەرەنسا، دوو جامی خولی فەرەنسا، یەک قەڵخانی ئینگلتەرا، یەک خولی پۆرتوگال، سێ جامی پۆرتوگال، دوو جامی بەڕازیل، یەک کۆپا لێبێرتادۆرێس، یەک جامی کیشوەرەکان و دوو نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسای بەدەستهێناوە.



