ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا و یانەیەکی مەدریدی لەسەر بەرگریکارێک دەست بە دانوستان دەکەن

بە 25 ملیۆن یۆرۆ؛ بارسێلۆنا کلیلی چارەسەرکردنی کێشەی باڵی راست دەدۆزێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کارگێڕیی بارسێلۆنا هیچ کاتێک چاوی لەسەر ئاندرێ راتسو، بەرگریکاری رۆمانیی یانەی رایۆ ڤایێکانۆ لانەبردووە؛ ئێستا و دوای درەوشانەوەی لەم وەرزە، ناوی راتسو جارێکی دیکە لەناو ئۆفیسەکانی کامپ نۆو بە گەرمی دەبیسترێتەوە.

راتسو کە ئێستا یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی خولی ئیسپانی، توانیویەتی لەگەڵ رایۆ ڤایێکانۆ بگاتە نیوەی کۆتایی خولی کۆنفرانسلیگ. ئەم درەوشانەوەیە وایکرد یانەکەی مەدرید لە کۆتایی ساڵی رابردوو گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2030 نوێ بکاتەوە. ئێستا رایۆ ڤایێکانۆ خاوەنی لە %100ـی مافەکانی یاریزانەکەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، گرنگیدانی بارسێلۆنا بەراتسو  تەنیا پەیوەندی بە ئاستی یاریزانەکەوە نییە، بەڵکوو پەیوەستە بە پلانی فرۆشتنی یاریزانەکان و لە هەفتەکانی رابردوو دەنگۆی بەهێز هەبوون کە ژووڵ کۆندێ گرێبەستێکی گەورەی لە پریمەرلیگی ئینگلتەراوە پێ دەگات. ئەگەر کۆندێ بڕوات، بارسێلۆنا بەرگریکارە رۆمانییەکە وەکوو باشترین بژاردە دەبینێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە، چونکە هەم نرخەکەی گونجاوە [25 ملیۆن] و هەم شارەزایی تەواوی لە لالیگا هەیە.

ئاندرێ راتسو، بەرگریکاری رۆمانیی رایۆ ڤایێکانۆ

هەرچەندە مارتن پرێسا، سەرۆکی رایۆ ڤایێکانۆ، بە دانوستانکارێکی سەخت ناسراوە، بەڵام پەیوەندییە کەسییەکانی لەگەڵ خوان لاپۆرتا زۆر باشن. بارسێلۆنا هیواخوازە ئەم پەیوەندییە بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنەوەی نرخەکە یان ئاسانکاریی لە شێوازی پارەدان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button