ئیسپانیاگرنگترین

لەو ساڵەی باڵۆن دۆری بردەوە پێی گوتم مێسی لە من باشترە؛ ماکسی لۆپێز نهێنییەک ئاشکرا دەکات

وردەکارییەکی سەرنجڕاکێش

Yariga App

یاریگا –

ماکسی لۆپێز باس لەوە دەکات لیۆنێل میسی لە ژیانی رۆژانەدا چۆن بووە لەو ماوەیەی بەیەکەوە لە یانەی بارسێلۆنا بوون.

بە 47 نازناوی فەرمی، یەکێک لە گۆڵکارانی مێژووی تۆپی پێ، هەشت باڵۆن دۆر و زۆر دەستکەوتی دیکە، ژمارەکانی میسی لە تەمەنی 38 ساڵیدا باوەڕپێنەکراون و رەنگە هێشتا زیاتریش بن، چونکە هیچ نیشانەیەک بۆ وازهێنان نییە.

بە گوتەی ماکسی لۆپێز، لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە ئەمە دیار بووە و لەو بارەیەوە دەڵێت:

دەمتوانی هەر ئەو کاتە ببینم کە ئەم منداڵە، لە تەمەنی 16 ساڵیدا، دەیتوانی رووبەڕووی یاریزانانی 30 ساڵان ببێتەوە. هێز و خێرایی هەبوو… ئێمەی یاریزانە گەورەکان باسمان دەکرد و دەمانزانی کە ئەو یاریزانێکی جیاواز دەبێت.

پاشان وردەکارییەکی سەرنجڕاکێشی لەسەر رۆناڵدینیۆ باسکرد و گوتی:

رۆنی دەیگوت ئەم کوڕە لە من باشترە. ئەمەش کاتێک بوو کە رۆناڵدینیۆ لە لووتکەی ئاستیدا بوو، دەزانن چۆن بوو؟ ئەو ساڵە بوو کە باڵۆن دۆری بردەوە و ئەوەشی بە من گوت. ئەو یاریزانانەی جیاوازن، لە نێوان خۆیاندا یەکدی دەناسنەوە. لە نێو یاریگا مێسی هەر لەو کاتەوە کەسایەتییەکی گەورەی نیشان دەدا، بەڵام لە دەرەوەی یاریگا زۆر جیاواز بوو. ئەمڕۆ ئەو بۆ من پیاوێک و سەرکردەیەکە، بەڵام ئەو کاتە زۆر لاو بوو، زۆر شەرمن بوو. بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵی زۆر ئاسان بوو.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە میسی هەر کاتێک بیتوانیبایە، لەگەڵ یاریزانە گەورەکان بەشداریی لە گۆشت برژاندن دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button