
یاریگا –
ئالیساندرۆ باستۆنی، بەرگریكاری ئیتاڵی یانەێ ئینتەر میلان بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە بكات.
باستۆنی لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی ئاتاڵانتا بە بەهای 40.7 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ماتیۆ مۆریتۆ، باستۆنی پێشوەختە رەزامەندی نیشانداوە بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە، و لایەنە گرێبەستییەکانیش نابنە ئاستەنگ.
ئەو هێشتا ئامانجی یەکەمی یانەکەیە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەكەی.
بارسا دەزانێت کە دەبێت بڕی نزیکەی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرجبكات.
تەنیا وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لە هانزی فلیک ماوە، کە ئێستا لە هەڵسەنگاندندایە بۆ ئەوەی بڕیار بدات ئایا گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی ناوەند دەکات کە بە پێی راست یان چەپ یاریی دەكات.
باستۆنی لەم وەرزەدا 37 یاریی كردووە توانیویەتی دوو گۆڵ بكات وشەش گۆڵیش درووست بكات.



