ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

بارسێلۆنا و ئیسپانیا لەسەر یامال رێککەوتن؛ مۆندیال بێ لامین یامال دەستپێدەکات؟

کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز بۆ داهاتووی یامال

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی ئیسپانیا و بارسێلۆنا رەنگە لە سەرەتای یارییەکانی مۆندیالی 2026 ئامادە نەبێت، ئەمەش وەکوو هەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ دوورکەوتنەوە لەهەر مەترسییەک لەسەر تەندروستیی یاریزانەکە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بۆ پاراستنی لە مەترسیی دووبارەبوونەوەی پێکانەکەی ئەژنۆی، بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا رێککەوتوون لامین یامال لە یەکەم یاریی مۆندیال بەشداریی نەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە، چەند تۆژێک لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە شاری بارسێلۆنا کراوە. لەم کۆبوونەوەیەدا هەریەکە لە دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆنا، ئالێخاندرۆ چیڤاریا، بۆیان کرکیچ و دوو پسپۆڕی چارەسەری سروشتی ئامادە بوون. تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە دیاریکردنی ستراتیژییەتی مامەڵەکردن بووە لەگەڵ گەڕانەوەی لامین یامال بۆ نێو یاریگاکان.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە کارگێڕیی بارسێلۆنا و تیمی پزیشکی لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە نابێت هیچ پەلەیەک لە گەڕانەوەی یامال بکرێت. ئەو پێکانەی یاریزانەکە لە ئەژنۆیدا تووشی بووە، مەترسییەکی گەورەی هەیە بۆ دووبارەبوونەوە، بەتایبەت بۆ یاریزانێکی ئەو تەمەنە کە هێشتا لە قۆناخی گەشەکردندایە.

ئەو بیرۆکەیەی ئێستا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆناوە تاوتوێ دەکرێت، ئەوەیە کە لامین یامال لە یەکەم یاریی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی 2026 بەشداریی نەکات. ئامانج لەم بڕیارە ئەوەیە کاتی زیاتری پێ بدرێت بۆ چاکبوونەوەی تەواوەتی و دڵنیابوونەوە لەوەی کە بەشدارییکردنی لە یارییە گەورەکان نابێتە هۆی تێکچوونی دۆخی ئەژنۆی لە داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button