مانچێستەر یونایتد شەڕی مانەوەی بڕونۆ فێرناندێش دەکات؛ کاپتنەکە گرەنتیی پڕۆژەیەکی گەورەی دەوێت
پلانی مانچێستەر یونایتد بۆ هێشتنەوەی فێرناندێش؛ هێڵی ناوەڕاست بەتەواوی دەگۆڕدرێت

یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتد لە هەوڵێکی چڕدایە بۆ پاراستنی مانەوەی برونۆ فێرناندێزش لە ئۆڵدترافۆرد بۆ وەرزی داهاتوو.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی مانچێستەر یونایتد بە روونی پێیان راگەیاندووە کە برونۆ بڕبڕەی پشتی پڕۆژەکەیانە، بەڵام ناوەڕاستکارە پورتوگالییەکە دەیەوێت دڵنیایی تەواوی پێبدرێت سەبارەت بە گەورەیی ئامانجەکانی یانەکە لە بازاڕی گواستنەوە.
The Bruno Fernandes’ situation at Man Utd, explained by @TelegraphDucker
🔴 How ‘ambition’ will affect his decision
⚫ Value of his remarkable longevity
🔴 Club’s midfield recruitment aims🔗: https://t.co/QEMVSPAF6P pic.twitter.com/j6kUGfteRQ
— Telegraph Football (@TeleFootball) April 29, 2026
مەرجی هەڵوەشاندنەوە و ترسی رۆیشتن
ئەوەی دۆخەکەی بۆ مان یونایتد ئاڵۆز کردووە، بوونی مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەیە لە گرێبەستەکەی برونۆ بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ، کە دەگوترێت تاوەکوو نیوەی یەکەمی مانگی تەمموز کارایە. ئەگەر یانەیەکی خوازیار ئەم بڕە بدات و بڕونۆش بیەوێت بڕوات، مان یونایتد دەسەڵاتی راگرتنی نابێت. بڕونۆ دەیەوێت پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بباتەوە، بۆیە چاوەڕێیە بزانێت پلانی یانەکە لەم هاوینەدا چی دەبێت.
شۆڕشی هێڵی ناوەڕاست؛ چوامینی و ئاندرێسن لە لیستی داواکراواندان
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لە رێگەی کڕینی یاریزانی ناوەڕاستی ئاستبەرزەوە دڵی کاپتنەکەیان رازی بکەن. بەهۆی رۆیشتنی کاسێمێرۆ و نادیاریی چارەنووسی مانوێل ئۆگارتی، یانەکە پێویستی بە سێ یاریزانی ناوەڕاست هەیە. ئێستا، ئۆرێلیەن چوامینی، کارلۆس بالێبا و ئیلیۆت ئاندێرسن لە سەرووی لیستی داواکراوەکاندان.
جەستەیەکی پۆڵاین و ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی
سەرەڕای ئەوەی لە مانگی ئەیلوول دەبێتە 32 ساڵ، بەڵام بڕونۆ خاوەنی جەستەیەکی سەرسوڕهێنەرە. لە مانگی کانوونی یەکەمدا تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بوو کە بەگشتی یاریزانان چوار بۆ شەش هەفتە دووردەخاتەوە، بەڵام تەنیا لە 17 رۆژدا گەڕایەوە یاریگاکان. لە رووی ئامارەکانیشەوە، بڕونۆ بەربژێرێکی بەهێزە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ. بڕونۆ خاوەنی 19 ئەسیستە لەم وەرزەی پریمەرلیگ، ئەگەر لە چوار یاریی داهاتوودا دوو ئەسیستی دیکە بکات، ریکۆردە مێژووییەکەی کێڤن دی برۆین و تێری هێنری دەشکێنێت کە 20 ئەسیستە لە وەرزێکدا.