ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئۆلیسێ دژی ڤینیسیۆس.. کام یاریزان له‌م وه‌رزه‌ كاریگه‌رتر بوون؟

ئاماری هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرز، یانەی ریاڵ مەدرید زۆر نزیکە لەوەی لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی بگاتە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لە بەرامبەردا، دەنگۆکان لەبارەی ئارەزووی یانە مەلەکییەکە بۆ گواستنەوەی مایکل ئۆلیسێ، بەهرەمەندەکەی بایرن میونشن زیاد دەکەن، کە لە یاریی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان دووبارە درەوشایەوە.

هەردوو یاریزانەکە خاوەن تایبەتمەندی هێرشبەری هاوشێوەن؛ هەردووکیان باڵی خێرا و خاوەن بەهرەی باڵان، بەڵام جیاوازییەکە لە شوێنی یاریکردنیاندایە؛ ڤینیسیۆس لە باڵی چەپ دەدرەوشێتەوە، لە کاتێکدا ئۆلیسێ لە باڵی راست چالاکە.

ئامارەکان چی دەڵێن؟

لە رووی ئامارەوه‌، رێژەی گۆڵەکانیان لە یەکەوە نزیکە، بەڵام یاریزانە فەرەنسییەکە بە جیاوازییەکی بەرچاو لە دروستکردنی گۆڵ لە پێشەوەیە:

  • ڤینیسیۆس جونیۆر: لەم وەرزەدا 49 یاری كردووه‌، 19 گۆڵی تۆمارکردووە و 14ئەسیستی هەبووە.

  • مایکل ئۆلیسێ: لە کۆی 47 یاریی 20 گۆڵی كردووه‌ و 29 ئەسیستی هه‌یه‌.

ئەم ئامارانە هەموو پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و کیشوەرییەکان، لەگەڵ یاریی هەڵبژاردە نیشتمانییەکانیش دەگرێتەوە. جیاوازییەکە لە نێوانیاندا لە رووی گۆڵ تۆمارکردنەوە زۆر نییە، بەڵام کاتێک سەیری ژمارەی ئەسیستەکان دەکرێت، ئۆلیسێ باڵادەستییەکی تەواوی هەیە لە کۆی گشتی بەشدارییەکان لە گۆڵدا.

بەراوردکاری لەگەڵ ئەستێرەکانی تر

کاتێک بەراوردی ئامارە هێرشبەرییەکانی هەردوو تیپەکە دەکرێت، دەردەکەوێت کە ڤینیسیۆس نەگەیشتووەتە کۆی گشتی بەشدارییەکانی یاریزانانی وەک هاری کەین و لویس دیاز، کە وەرزێکی ناوازەی گۆڵ تۆمارکردن لەگەڵ بایرن میونشن بەڕێ دەکەن:

  • هاری کەین:لە 47 یاریی 54 گۆڵ و 7 ئەسیست.

  • لویس دیاز: لە 46 یاریی 26 گۆڵ و 21ئەسیست .

  • کیلیان ئێمباپێ: ئەستێرەکەی مێرێنگی نزیکترین رکابەریانە بە تۆمارکردنی 41 گۆڵ و 6 ئەسیست.

  • جوود بێلینگهام: ئامارەکانی دابەزیوە بەهۆی ئەو پێکانانەی بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دووریان خستەوە.

ئەم ژمارانە رەنگدانەوەی هێزە هێرشبەرییە گەورەکەی بایرن میونشنن لەم وەرزەدا، لە بەرامبەردا ریاڵ مەدرید زیاتر پشت بە ئێمباپێ دەبەستێت بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکان.

ئۆلیسێ.. ئەستێرەی ئێستای ئەوروپا

رۆڵی ئۆلیسێ لە بایرن میونشن بووەتە رۆڵێکی سەرەکی و وەک یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی کیشوەرەکە لەم وەرزەدا دەرکەوتووە، بەتایبەت دوای ئەوەی تەنیا دوو ساڵ لەمەوبەر بەبێ ده‌نگی لە کریستاڵ پاڵاسەوە گواسترایەوە.

بڕی گرێبەستەکەی لە 50 ملیۆن یۆرۆ تێنەپەڕی، کە ئێستا بە هەموو پێوەرێک بە گرێبەستێکی زۆر سەرکەوتوو دادەنرێت. بایرن بە گواستنەوەی لویس دیاز و بوونی ئەزموونی گەورەی هاری کەین، سێکوچکەیەکی هێرشبەری دروستکردووە کە بە یەکێک لە بەهێزترینەکانی ئەوروپا دادەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button