بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ساندرۆ تۆنالی بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی دا

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان زانیاریی جیاوازتر بڵاوکردەوە لەسەر پلانەکانی ساندرۆ تۆنالی وەک لەوەی لە چەند مانگی رابردوودا دەنگۆی لەسەر بوو.

بەشێک لە مێدیاکان، لە نێویاندا talkSPORT، ئەوەی مانگی رابردوو ئەوەی بڵاوکردەوە کە سەرباری هەوڵی جیددی دوو زلهێزەکەی شاری مانچێستەر بۆ گواستنەوەی تۆنالی لە نیوکاسڵ، ئەو ناوەڕاستکارە دڵی لای گەڕانەوەیە بۆ خولی ئیتاڵیا.

تۆنالی لە ساڵی 2023 لە ئەیسی میلانەوە بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد. بە ناوبراو ماوەیەکی سەخت و درژی بەڕێكرد لە ئینگلتەرا بەهۆی تێوەگلان و سڕکردنی لە یاریکردن بەهۆی قورمارکردن (گرەوکردن)ـەوە.

ساندرۆ تۆنالی لەنێوان دوو مانچێستەرەکە و گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا کامیان هەڵدەبژێرێت؟

لە نوێترین زانیارییدا کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی رابردوو، تۆنالی هیچ پلانێکی نییە بۆ گەڕانەوە بۆ خولی ئیتاڵی کە باس لەوە دەکرا نوێنەرەکانی کار لەسەر گواستنەوەی دەکەن بۆ یوڤێنتوس، هەروەها میلانیش یەکێکی دیکە بوو لە یانە خوازیارەکانی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ساندرۆ کە گرێبەستی تا ساڵی 2029 لەگەڵ نیوکاسڵ هەیە، ئامادەیە بە مانەوە لە پرێمەرلیگ و ئەم هاوینە ئەو خولە جێناهێڵێت.

بڕیاری یاریزانەکە لەکاتێکدایە یانەکەی بە قەیرانی ئەنجامەکاندا گوزەر دەکات وەرزی داهاتوو بەشدار نابن لە هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی.

لە وردەکاریی هەواڵەکەیدا فابریزۆ جەختدەکاتەوە کە تۆنالی ئامانجی سەرەکی زلهێزەکانی ئینگلتەرایە و خودی یاریزانەکەش بەپەرۆشە بۆ یاریکردن لە بەهێزترین خولی ئەوروپا. لە بارەی گواستنەوەشیەوە بۆ یانەکانی دیکەی ئەو خولە، بەمزووانە جموجووڵەکان دەستپێدەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button