کوردستان

کارگێڕی دەربەندیخان سکاڵای لەسەر یاریزانەکانی تۆمار کردووە

یاریزانەکان داوای مووچە و شایستە داراییەکانیان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی یانەی دەربەندیخان سکاڵایان لە دژی ئەو یاریزانانە تۆمار کرد کە لە دوایین سێ یاریی تیپەکە یارییان نەکرد، یاریزانەکانیش داوای مووچەکانیان دەکەن.

بە هۆی وەرنەگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانیا، دوای ئەوەی زیاتر لە هەشت یاریزان سکاڵایان لە دژی دەستەی کارگێڕی دەربەندیخان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تۆمار کرد، کارگێڕی یانەکە لە بەرامبەردا سکاڵایان لە دژی یاریزانەکان بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەرز کردەوە.

لە ناوەڕۆکی نوسراوی سکاڵای دەربەندیخاندا هاتووە، کە ئەم یاریزانانە بە هۆی چەند رۆژێکی کەم لە دوا کەوتنی مووچە بایکۆتیان کردووە، بۆیە پێویستە رابگیرێن و نەتوانن بۆ هیچ یانەیەک یاریی بکەن، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەم پرسە لە نێوان یاریزانان و کارگێڕی دەربەندیخان یەکلا دەکاتەوە.

دەربەندیخان دوای حەفت وەرز یارییکردن لە خولی نایابی کوردستان، بە فەرمی دابەزی بۆ ریزی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2026 _ 2027.

بابەتی زیاتر

Back to top button