ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

%100 رازیم؛ ریال مەدرید جووڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی مۆرینیۆ دەستپێکردووە

هیچ بەربەستێک لە بەردەم گرێبەستەکە نییە

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی هەنگاوێکی دیکە لە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید نزیکدەبێتەوە.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید چەند رۆژێکە لەگەڵ خۆرخێ مێندێش، بریکاری کارەکانی جۆزێ مۆرینیۆ لە گفتووگۆدایە و ریال مەدرید جووڵەی فەرمی بۆ گەڕاندنەوەی مۆرینیۆ دەستپێکردووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرتس، مەرجیە کەسییەکان و ماوەی گرێبەستەکە بەهیچ شێوەیەک نابنە بەربەست لەبەردەم گرێبەستەکە و مۆرینیۆ بە هەموو شێوەیەک ریال مەدریدی قبووڵە و ئەگەر بڕیاری کۆتایی بدرێت %100 ئامادەیە بە ئۆفەرەکەی ریال مەدرید رازیبێت.

سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ جووڵەیەک لە کەیسی پەیوەندیکردنی یۆرگن کڵۆپ بە ریال مەدرید بەدی ناکرێت، ئەمەش ئاماژەی روونە بۆ ئەوەی جۆزێ لە ریال مەدرید نزیکبووەتەوە.

گەورەترین رووداوی ساڵ؛ فلۆرێنتینۆ پێرێز راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید دەستنیشاندەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button