
یاریگا –
مارکۆس رافینیا، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە کە تێیدا رووبەڕووی برسییەتی و مەترسییەکانی دنیای تاوان بووەتەوە.
رافینیای بەڕازیلی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی UOLـی بەڕازیلی باس لە ژیانی رابردووی و ئەوە دەکات کە چۆن زۆرێک لە هاوڕێیانی کە لەو بەهرەمەندتر بوون، بەهۆی نەبوونی پشتیوان و خێزانەوە کەناوچوون.
🚨 Raphinha: “During my adolescence, easy opportunities to make money appeared. That’s where people get lost. I lost many friends in the world of crime, in drug trafficking… Friends who were better than me at football.” [@UOLEsporte] pic.twitter.com/l1vt42VP03
— barcacentre (@barcacentre) April 28, 2026
رێگەی هەڵە و هاوڕێیانی رابردوو
رافینیا دەڵێت لە گەڕەکی رێستینگا گەورە بووە، کە ژینگەیەک بووە پڕ لە دەرفەتی خراپ بۆ پارە پەیداکردن. ئەو دەڵێت؛
زۆرێک لە هاوڕێکانم کە دە هێندەی من بەهرەمەند بوون، لەنێو دنیای تاوان و بازرگانی ماددەی هۆشبەردا ون بوون، بەڵام خێزانەکەم رێگەی راستیان پێشاندام.
سواڵکردنی نان بۆ گەیشتن بە خەونەکە
یەکێک لە ئازاربەخشترین بەشەکانی چیرۆکەکەی، کاتی مەشقەکانی بووە لە تەمەنی 12 بۆ 14 ساڵیدا. رافینیا دەگێڕێتەوە کە بەهۆی دووری مەودای نێوان ماڵ و یانەکەی، زیاتر لە هەشت کاتژمێر بەبێ خواردن ماوەتەوە.
تەنیا پارەی پاسم پێبوو، بۆیە لەسەر شەقام دەوەستام و داوام لە خەڵک دەکرد خواردنم بۆ بکڕن. هەندێک یارمەتییان دەدام و هەندێکیش بە سەرسەری ناویان دەبردم.
زۆر کەس وا دەزانن بوون بە یاریزان ژیانێکی رازاوەیە، بەڵام نازانن کە ئەم هونەرە تەنانەت لە بوون بە پزیشکیش قورسترە.



