ئینگلتەراگرنگترین

كاراگێر؛ مایكڵ كاریک گرێبەستێكی هەمیشەیی لە مانچێستەر یونایتد مسۆگەر كرد

شایستەی ئەوەیە وەرزی داهاتووش راهێنەر بێت

Yariga App

یاریگا –

جەیمی كاراگێر، شرۆڤەکاری وەرزشی کەناڵی سکای سپۆرتس، پێیوایە مایکڵ کاریک، راهێنەری کاتی یانەی مانچێستەر یونایتد، گرێبەستێکی هەمیشەیی بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر کردووە، ئەمەش دوای ئەو ئەنجامە سەرنجڕاکێشانەی کە لەو کاتەوەی لە ناوەڕاستی مانگی یەکی رابردووەوە بەرپرسیارێتییەکەی گرتووەتە ئەستۆ، بەدەستی هێناون.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری برێنتفۆردی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 34 پرێمەرلیگ.

جەیمی كاراگێر بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس گوتی؛

مایکڵ کاریک وەرزی داهاتوو راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەبێت، ئەو پێگەی خۆی لە پلەی سێیەم بەهێز کردووە و تا رادەیەکی زۆر بەشداریی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو مسۆگەر کردووە، ئەوەش چەند گەڕێک پێش کۆتایی هاتنی وەرز.

هیچ گومانێک لە شایستەیی کاریک بۆ بەردەوامبوون نییە، ناتوانیت بڵێیت شایەنی ئەوە نییە، ئەمانە ئەنجامێکی زۆر سەرسوڕهێنەرن، ئەنجامی تیمێکن کە کێبڕکێ لەسەر نازناو دەکەن یان هەوڵی بردنەوەی خولەکە دەدەن.

دەزانم ئێستا فشار لەسەر مانچێستەر یونایتد نییە، چونکە لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکاندا بەشدار نین و هۆکاری دیکەش هەن کە دواتر دەچنە ناو هاوکێشەکانەوە، بەڵام پێموانییە هیچ کەسێکی دیکە بتوانێت ئەنجامی باشتر لەوە بەدەستبهێنێت کە کاریک بەدەستی هێناوە.

مانچێستەر یونایتد لەو چوار یارییەی ماوە پێوویستی بە تەنیا دوو خاڵە تاوەكوو گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button