
یاریگا –
ئەمشەو مانچێستەر یونایتد لە هەفتەی 34ی خولی ئینگلیزی بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد کاتێک توانی 2-1 لەنێو ئۆڵدترافۆرد شکست بە برێنتفۆردی سەرسەخت بهێنێت.
سەرکردایەتیکردنی ئەو بردنەوەیە جارێکیتر بڕونۆ فێراناندێشی یاریسازی مان یونایتد بوو کە توانی ئەسێستی گۆڵی دووەمی یانەکەی بۆ بینیامین شێشکۆ دابین بکات.
SESKO MAKES IT 2-0!!!
YOU JUST KNOW BRUNO’S COMING FOR THAT ASSIST RECORD!!pic.twitter.com/jPgtVwZY0R https://t.co/dh9XGS9Xj6
— United Update (@UnitedUpdates) April 27, 2026
بەو ئەسێستە، ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە ژمارەکەی خۆی بەرزکردەوە بۆ 19 ئەسێست تەنها لەم وەرزەی پرێمەرلیگ.
ئەوەی ماوەتەوە یەکسانی بکاتەوە، ژمارەی ئەسێستەکانی هەریەکە لە کێڤن دی بروین و تێری هێنریە کە پێشتر توانیبویان لە میانی وەرزێکی خولەکەدا 20 گۆڵ بە هاوتیمەکانیان بدەن.
گرەوەکەی فێرناندێش 4 یاریی داهاتوویانە لەم وەرزە لە خولەکە ماویانە، ئەوانیش بەرامبەر یانەکانی لیڤەرپوول، سەندەرلان، نۆتینگهام و بڕایتن تا بگاتە ریکۆردێکی مێژوویی کە 21 ئەسێستە و پێشتر هیچ یاریزانێک پێینەگەیشتووە.
جیا لە ژمارەی ئەسێستەکانی، بڕونۆ بە گۆڵەکانیشی (8 گۆڵ) رۆڵێکی گەورە و کاریگەری هەبووە لە گەیاندنەوەی شەیتانە سوورەکان بە پلەکانی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ئەوە بەتایبەت لەدوای رۆشتنی روبێن ئامۆریم و هاتنی مایکڵ کاریک.



