ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

مشتومڕی زیاتر لەسەر ماستانتونۆ دروست دەبێت؛ پەیامێکی توند بۆ هاندەران مەدرید

بەرگری لە ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

سەبارەت بە دۆخی فرانکۆ ماستانتۆنۆ پەیامێکی توند ئاراستەی هاندەرانی مەدرید دەکرێت.

فرانکۆ ماستانتونۆ یەکەم وەرزی بەو شێوەیە نەبوو کە لە یانەکەدا چاوەڕێی دەکرد، بەو پێیەی لاوەکەی ناوەڕاستکارەکە بە دەگمەن لە ژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆ یان ئەلڤارۆ ئاربێلوا یاریی کردووە. ئێستا داهاتووی لە یانەکە نادیارە، هەواڵەکانیش لە ئەرجەنتینەوە ئاماژە بە ئەگەری گواستنەوەی دەکەن بە شێوەی خواستن لەم هاوینەدا، ئەگەر نەکەوێتە نێو پلانەکانی راهێنەری داهاتووەوە.

لاوە ئەرجەنتینییەکە کە هاوینی رابردوو وەکوو بەهرەمەندێکی گەورە لە یانەی ریڤەر پلەیتەوە گواسترایەوە، بۆ بەدەستهێنانی پێگەیەک لە هێڵی ناوەڕاست دەناڵێنێت، کە لە پڕە لە رکابەری و زۆربەی وەرزەکەی لەسەر کورسی یەدەک بەسەر بردووە.

بەرگری لە بەهرەمەندە ئەرجەنتینییەکە

لە لایەکی دیکەوە ئێدواردۆ کۆدێت، راهێنەری ریڤەر پلەیت بە ئاشکرا ئامادەیی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانەکە دەربڕیوە و رایگەیاندووە کە یانەکە بە باوەشێکی کراوەوە پێشوازی لێدەکات. هەروەها بەرگری لە ئاستی یاریزانە لاوەکە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لە تەمەنی 18 ساڵیدا ئەو کێشەی گونجاندنی نەبووە، بەڵکوو تۆپی پێی ئیسپانیا بە خۆی جیاوازە.

کۆدێت هەروەها گومانی خستەسەر ئەو رەخنانەی کە لە لایەن هەندێک لە هاندەرانی یاریگای بێرنابیۆوە ئاراستە دەکرێن و ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەرجەنتین یاریزانە لاوەکان بە ئارامییەکی زیاتر و گوشارێکی کەمترەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەم لێدوانانە کاردانەوەی توندی لە نێوان بەشێک لە هاندەرانی مەدرید دروستکردووە و بووەتە هۆی گەرمبوونی گفتوگۆکان دەربارەی گەشەکردنی ماستانتۆنۆ و رۆڵی درێژخایەنی لە یانەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button