ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

مۆتەکەی مۆندیال لە بێرنابیۆ؛ ئەستێرەکان دەترسن و نایەوێت یاریی بۆ ریال مەدرید بکەن

ئێمباپێ لە نێوان دووڕیاندا؛ خەڵاتی پیچیچی یان گەشتی مۆندیال؟

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی دەستپێکردنی مۆندیال، ترس و دڵەڕاوکێ باڵی بەسەر یانە گەورەکاندا کێشاوە و ئەستێرەکان نایانەوێت هەموو توانای خۆیان لەگەڵ یانەکانیان بخەنەگەڕ.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لە مەدرید، ئەم ترسە گەیشتووەتە لووتکە؛ یاریزانەکان نایانەوێت لەم کۆتا چەند هەفتەیەی وەرزدا سەرکێشی بە جەستەیانەوە بکەن، بۆ ئەوەی خەونی بەشداریکردن لە گەورەترین کێبڕکێی جیهانی لەدەستنەدەن. ئەم دۆخە وای کردووە یانەکە رووبەڕووی مەترسی پەرتەوازەبوون ببێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی نازناوی لالیگا بە کردەیی بۆ بارسێلۆنا یەکلایی بووەوە.

ئێمباپێ و تاقیکردنەوەیەکی سەخت

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، گەورەترین نیشانەی پرسیار لەسەر کیلیان ئێمباپێیە. ئەستێرە فەرەنسییەکە لە یاریی پێشوودا بەهۆی ئازار لە رانی چەپیدا داوای گۆڕانکاری کرد. بڕیارە سبەی پشکنینی MRI بۆ بکرێت، بەڵام ئێمباپێ لە نێوان دوو بژاردەی قورسدایە؛ یان دەبێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی گۆڵکاری لالیگا  بجەنگێت، یان دەبێت پشوو بدات بۆ ئەوەی بە تەواوی بۆ مۆندیال ئامادە بێت. جگە لە ئیمباپێ، چوامینیش بەهۆی ماندووبوونی ماسولکەوە گومانی لەسەرە.

لیستی پێکانەکان درێژ دەبێتەوە

مەترسییەکە تەنیا گریمانە نییە؛ میلیتاو بەهۆی پێکانی قورسەوە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و چوار مانگ دووردەکەوێتەوە. ئەستێرەکانی وەکوو رۆدریگۆ، گنابری، سامو و گڤاردیۆڵ بە فەرمی مۆندیالیان لەدەستداوە. ئاردا گولەر و لامین یامالیش لە کێبڕکێی کاتدان بۆ ئەوەی بگەنە یارییەکانی هاوین.

کاریگەرییەکان لەسەر لا فابریکا

ئەم دۆخەی تیمی یەکەم، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەکادیمیای ریال مەدرید دەبێت. لە لایەکەوە، ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ یاریزانە لاوەکان تاوەکوو لە تیمی یەکەمدا دەربکەون و تواناکانیان پێشانی جیهان بدەن. بەڵام لە لایەکی دیکەوە، تیپی کاستیا و ریال مەدرید C زیانی گەورەیان پێ دەگات؛ چونکە لە کاتێکدا ئەوان لە جەنگی سەرکەوتن بۆ پلە بەرزترەکان و مانەوەدان، ناچار دەبن باشترین یاریزانەکانیان رەوانەی تیمی یەکەم بکەن بۆ پڕکردنەوەی جێگەی ئەستێرەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button