ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

ژمارەیەکی خەیاڵی.. پاداشتی هەڵبژاردەی پاڵەوانی مۆندیالی 2026 ئاشكرا ده‌كرێت

فیفا هەموو ریکۆردە داراییەکان دەشکێنێت

Yariga App

یاریگا –

فیفا لێكۆلینه‌وه‌ له‌ زیادكردنی پاداشتی دارایی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2026 ده‌كات.

راپۆرتێکی رۆژنامەی ئاتلێتیک ئاشکرای کردووە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان خەریکی لێکۆڵینەوەیە بۆ زیادکردنی پاداشتە داراییەکانی مۆندیالی 2026.

ئەم بڕیارە دوای راوێژکردن لەگەڵ یەکێتییە نیشتمانییەکان دەدرێت و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی فیفا لە 28ـی نیسان لە ڤانکۆڤەر پەسەند بکرێت.

زانیارییە گرنگەکانی پاڵەوانێتییەکە:

  • یاریی کردنەوە: 11ـی حوزەیرانی 2026 لە یاریگای ئازتیکا لە مەکسیک، لە نێوان هەڵبژاردەی مەکسیک و باشووری ئەفریقا ده‌كرێت

  • یاریی کۆتایی: 19ـی تەمموز لە یاریگای مێتلایف ستادیۆم لە نیویۆرک به‌رێوه‌ده‌چێت.

  • سیستەمی یارییەکان: 48 هەڵبژاردەکە بەسەر 12گروپدا دابەش دەبن. یەکەم و دووەمی گروپەکان لەگەڵ باشترین هه‌شت هەڵبژاردەی پلەی سێیەم، سەردەکەون بۆ قۆناخی 32، کە ئەم قۆناخە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی مۆندیالدا زیاد دەکرێت.

  • یاریگاکان: 16یاریگا میوانداریی یارییەکان دەکات 11 لە ئەمریکا، 3 لە مەکسیک و 2 لە کەنەدا.

خەڵاتە داراییەکان:

بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان، کۆی گشتیی خەڵاتە داراییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەگاتە 727 ملیۆن دۆلار. هەر هەڵبژاردەیەکی بەشداربوو بە لانی کەمەوە بڕی 10.5ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

ئەو هەڵبژاردەیەی دەبێتە پاڵەوانی مۆندیالی 2026، پاداشتێکی خەیاڵی وەردەگرێت کە بڕەکەی دەگاتە 50 ملیۆن دۆلار. ئەم ژمارە گەورەیە گوزارشت لەو داهاتە بازرگانی و داراییە بەرزە دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت پاڵەوانێتییەکە بەدەستی بهێنێت.

لە لایەکی ترەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا  فشار دەکات بۆ زیادکردنی بڕی خەڵاتەکان، بەهۆی بەرزیی تێچووی گەشتکردن و باجەکان لە ناو خاکی ئەمریکادا، بەڵام سەرچاوەکان لە فیفاوە دەڵێن ئەم زیادکردنە بەهۆی فشاری دەرەکی نییە، بەڵکو بەهۆی ئەوەیە کە پێشبینی دەکرێت داهاتی مۆندیال بگاتە 11 ملیار دۆلار.

سەبارەت بە نرخی پلیتی یارییەکانیش کە رەخنەیەکی زۆری لێگیرابوو، فیفا جۆرێکی نوێی بلیتی بە ناوی پۆلێنی هاندەران باگەیاندووە کە نرخەکەی کەمترە، بەڵام ژمارەی ئەو بلیتانە سنووردار دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button