ئیسپانیاگرنگترین

ئێدێر میلیتاو: حەوت پێکان لە دوای مۆندیالی قەتەرەوە

پێکانەکانی نیگەرانیی دروست کردووە

Yariga App

یاریگا –

مەگەر موعجیزە رووبدات، ئەگەرنا میلیتاو لە مۆندیالی داهاتوو بێبەش دەبێت کە هەڵبژاردەی بەرازیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، مەکسیک و کەنەدا ئەنجامی دەدات. بەرگریکارەکەی ریال مەدرید لە ماسوولکەی پشتەوەی رانی چەپی تووشی پێکان بووە و پێشبینییەکی زۆر هەیە کە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت، ئەمەش وادەکات لە لیستی هەڵبژاردەکە بۆ ئەو پاڵەوانییەتییە نێودەوڵەتییە دووربخرێتەوە.

تۆماری پێکانەکانی ئەم بەرگریکارە بووەتە جێگەی نیگەرانییەکی گەورە. بەپێی هەواڵێکی ئاژانس لانس’ـی بەرازیلی، میلیتاو لە دوای مۆندیالی 2022ـەوە کە تێیدا ئەرجەنتین بووە پاڵەوان، تووشی حەوت پێکان بووە و نزیکەی 700 رۆژ لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، کە یەکسانە بە نزیکەی دوو وەرزی تەواو.

دوو گەورەترین پاشەکشەی ئەو یاریزانە، پچڕانی بەستەری ئەژنۆکان بوون لە وەرزەکانی 2023-2024 و 2024-2025، کە هەر یەکەیان زیاتر لە 200 رۆژ لە یاریگاکان دووریان خستەوە. ئەم وەرزەش بەهەمان شێوە تووشی پچڕانی ماسوولکە بووە و ئێستاش ئەم پێکانە نوێیەی رانی بۆ زیادبووە، ئەم کێشانە بەیەکەوە وایان کردووە کە نزیکەی 250 یاری لەدەست بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button